قوباد تاڵەبانی لەبارەی کارەبای ڕاپەڕینەوە بڕیار دەدات
AM:10:10---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەبڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕیوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەڕوی کارگێڕیەوە لە سلیمانی جیاکرایەوە، و خرایە سەر بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر.

به‌پێی‌ نوسراوی ژماره‌ 5393 كه‌له‌ ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨، ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌ بڕیارماندا به‌دابڕین و جیاكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەستنەوەی راستەوخۆی بە دیوانی وەزارەتی كارەباوە.

لە بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتوە بڕیاردراوه‌ به‌ جیاكردنەوەی رێژە و بەشی كارەبای سنوری ئیدارەی راپەرین لەبەش و رێژەی پارێزگای سلێمانی، هاوشێوەی ئیدارەی گه‌رمیان.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ پێویسته‌ وەزارەتی كارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبه‌جێ بكه‌ن.




وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە