کەجەکە: بڕیارەکەی ئەمریکا پیلانگێڕیە
AM:10:50---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند هەڵوێستەکەی ئەمریکا بەرامبەر ئەندامانی پەکەکە بەشیکە لە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی.

کەجەکە لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا پاداشت دەدات بە هەرکەشی کە زانیاری لەسەر سێ سەرکردەی پەکەکە ئاشکرا بکات دەڵێ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری پیلانگێڕییه‌كه‌یه‌، پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان ده‌موده‌ست هه‌ستنه‌ سه‌رپێ و كاردانه‌وه‌ پیشانبده‌ن.

ڕاشیگەیاندوە پێویسته‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ گه‌له‌كه‌مان تێكۆشانی گەورە بكات و له‌ هه‌موو شوێنێك كورد و دۆسته‌كانی هه‌ستنه‌ سه‌رپێ و به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌م بڕیاره‌ بده‌نه‌وه.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی هەڤاڵانمان جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرایڵان کە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و کادیری پێشەنگی بزووتنەوەی ئازادی کورد، کە ئێستا لەنێوان پەکەکە و کەجەکە و هەپەگەدان، بڕیارێکی بێ بنەما و تۆمەتبارکردنە و دەستگیرۆیی کردنی فاشیزمە. باسی لەوەشکردووە هەر کێ جێگەی ئەوانیان بۆ ئاشکرابکات بە پارە خەڵات دەکرێت، ئەو هەڵوێست و بڕیارێکی دووژمنانەیە لە دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد دراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە بڕیارەکەی ئەمریکا هیچ بنەمایەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، ویژدانی و یاسایی نییە. بڕیارێکە بەگشتی بەهۆی ئایدۆلۆژی و سیاسییەوە دراوە. بەڵام بە نیەتێکی دووژمنانە ئەو بڕیارە دراوە. لە کەسایەتی هاوڕێبازەکانماندا نەک تەنیا لە دژی پەکەکە، کەجەکە و هەپەگەیە، بەڵکو لە دژی تەواوی گەلی کورد و تێکۆشانی ئەوانەی درێژە بە دیموکراسی دەدەن، دراوە.




وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە