تره‌مپ ‌هێرش دەکاتە سەر په‌یامنێرێكی سی ئێن ئێن
PM:12:02---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌ په‌یامنێرێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سێ ئێن ئێن به ‌ناوی (جیم ئه‌كۆستا) ده‌ڵێت بێڕه‌وشت و بواری پرسیاری پێنادات.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی كه‌ وێبسایتی سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یامنێره‌كه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ دانیشتووه‌ و مایكی به‌ده‌سته‌ ده‌یه‌وێت پرسیار بكات، به‌ڵام تره‌مپ بواری پرسیاری نادات.

له‌ سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا په‌یامنێره‌كه‌ باسی دوو بابه‌ت ده‌كات، یه‌كێكیان هاتنی په‌نابه‌ره‌ مه‌كسیكییه‌كانه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش پرسی له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.

له‌ كاتی پرسیاری یه‌كه‌م، تره‌مپ وه‌ڵامی په‌یامنێره‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ و په‌نابه‌ران به‌ داگیركه‌ر وه‌سف ده‌كات، دواتریش ده‌ڵێت: "من ده‌مه‌وێت ئه‌وان بێن به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی و پرۆسه‌ی رێكوپێكه‌وه‌ بێن".

دواجار تره‌مپ له‌ په‌یامنێره‌كه‌ په‌ست ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت"لێگه‌ڕێ من وڵاته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌م و تۆش سێ ئێن ئێن به‌ڕێوه‌ببه‌"، دواتر په‌یامنێره‌كه‌ ده‌یه‌وێت پرسیاری دیكه‌ بكات، به‌ڵام تره‌مپ ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ و ده‌ڵێت"شه‌رمه‌ بۆ سی ئێن ئێن تۆ له‌وێ كار بكه‌ی، تۆ كه‌سێكی بێڕه‌وشتی و نابێت له‌ سی ئێن ئێن بی".

دوای ئه‌وه‌ په‌یامنێرێكی دیكه‌ به‌رگری له‌ په‌یامنێره‌كه‌ی سی ئێ ئێن ده‌كات، به‌ڵام تره‌مپ وه‌ڵامی ئه‌ویش ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "تۆش له‌و باشتر نی".

دواتر تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر په‌یامنێره‌كه‌ی سێ ئێن ئێن كه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، پێی ده‌ڵێت: "كاتێك تۆ هه‌واڵی درۆ و راپۆرتی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوده‌كه‌یته‌وه‌، كه‌ سی ئێن ئێنیش زۆر جار وا ده‌كات، دژایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ دوژمن".






هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له‌ كه‌نداوه‌وه‌ ده‌ركه‌وت
بەهۆی زیادبوونی نرخی سوتەمەنی فەرەنسا خۆپیشاندان دەکات
تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: له‌ مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك به‌‌سه‌ر سعودیه‌دا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
میلانیا له‌ كۆشكی سپی ئافره‌تێكی به‌ ده‌ركردن دا
داواكاری گشتی سعودیه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر 24 نهێنی کوشتنی خاشوقچی هه‌ڵده‌داته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی واشنتۆن دەکات
شازاده‌ی سعوودیه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچی ده‌ركردووه‌
ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لە زیادبووندایە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە