عەبدولڕەزاق شەریف: ئەمجارە بە پێ خاوسی ناچینە حکومەتەوە
PM:12:10---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 643 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند هیچ بڕیارێک تائێستا نەدراوە لەبارەی بەشداری کردنی بزوتنەوەی گۆران لە حکومەتدا و هیچ گرەنتیەکیش نیە بۆ گۆڕان لەئەگەری بەشداریکردنی،و دەڵێ ئەمجارە بە پێ خاوسی ناڕۆینە پەرلەمان.

عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سەبارەت بە ناڕەزاییەکانی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایده‌گه‌یه‌نێت ڕەنگە ناڕەزایی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئێمە زۆر پێوەر نەبێت بۆ بڕیاردان لە جڤاتی نیشتمانی، بەڵام نەک هەر لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو دەنگە ناڕازییە هەیە بەڵکو لەناو بزوتنەوەی گۆڕانیش و جڤاتی نیشتمانیش ئەو بۆچوونە هەیە کە گۆڕان بەشداری حکومەت نەکات.

دەشڵێ هەموو گفتوگۆ و بۆچوونەکان جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لەسەر دەدات بۆ بەشداریکردن لەحکومەت یاخود نا،بابەتەکە دوو دڵی گۆڕان نیە لە بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردن لە حکومەت، بەڵکو ئەوەی لای ئێمە گرنگە بەرنامەی حکەمەتەکەیە کە چ گۆڕانکاریەک لەڕووی ئابوری و سیاسی دەکات.

باس له‌وه‌شدەکات، لە سیاسەتدا هیچ گرەنتیەک نیە هیچ بەڵێنێک نیە لەئەگەری بەشداری کردنمان کە سیناریۆکان دوبارە نابنەوە، بەڵام لە بواری کرداری دەردەکەوێت چەندە ئەو بەڵێنانە جێبەجێدەکەن،"ئێمە تا ئێستا بڕیاری بەشداریکردنمان نەداوە لە حکومەت، ئەگەر بەرنامەی سیاسی و فەرهەنگی و کلتوری و ئابوری حکومەتمان بەدڵ بوو ئەوکات بەشداری دەکەین.

دەشڵێ ئێمەش ئەمجارە بە پێ خاوسی ناکەوینە ناو حکومەتەوە، هەرچەندە پێشتریش بە بەڵێنی سەرکردەکان چوینە ناو حکومەت بەڵام بەداخەوە ئەو بەڵێنانەیان جێ بەجێ نەکرد ئەو بەڵێنانەش هەمووی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بوو، هیچ گرەنتیەک نیە ئەوەشش نیە بە بەڵێنی هیچ کەس و لایەک هەڵخەڵەتێین بەڵام ئەمە ململانێی سیاسیە، وەک وتم هەموومان لەکەشتیەکداین لەو ململانێیەش بەردەوام دەبین.



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە