گۆڕان: هیچ گرەنتییەك نییە ئەمجارەش وەزیرەكانمان دەرنەكرێن
PM:12:27---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بۆئەوەدەکات بۆ بەشداری كردن لە حكومەت گۆڕان پێویستی بە سێ گفتوگۆ هەیە، بەڵام ئێستا زووە ئێـمە قسە لەسەر ئەوە بكەین كە بڕیارمان داوە لەسەر بەشداری كردن لەحكومەت یاخود بڕیارمان نەداوە، كۆی ئەم گفتوگۆیانە ئەگەر ئەنجامی هەبێت دەچێتە جڤاتی نیشتمانی و لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێت بەڵام ئەمجارە بە پێ خاوسی ناكەوینە ناو حكومەتەوە.

عەبدولڕەزاق شەریف بۆ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت"هەتا ئەم ساتەی من قسەی تێدا دەكەم پارتی و یەكێتی هیچیان نەگۆڕاوە لە عەقڵیەتی بیركردنەوەیان، ئەو ئاماژانەی كە لەگەڵ ئێـمە و خەڵكیش مامەڵەی پێدەكەن هەمووی ئاماژەی نەگۆڕینی ئەوانە بۆیە هیچ گرەنتییەك نییە بۆ ئەوەی ئەمجارەش وەزیرەكانی گۆڕان لەحكومەت دەرنەكرێن، ئەوەش نییە بە بەڵێنی هیچ كەس و لایەك هەڵخەڵەتێین، بەڵام ئەمە ململانێی سیاسییە و لەململانێی سیاسی گرەنتی نییە، هەموومان لەكەشتییەكداین لەو ململانێیەش بەردەوام دەبین".

عەبدولڕەزاق شەریف وتیشی"ڕەنگە ناڕەزایی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ ئێمە زۆر پێوەر نەبێت بۆ بڕیاردان لە جڤاتی نیشتمانی، بەڵام نەك هەر لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەو دەنگە ناڕازییە هەیە بەڵكو لەناو بزوتنەوەی گۆڕانیش و جڤاتی نیشتمانیش ئەو بۆچونە هەیە كە گۆڕان بەشداری حكومەت نەكات".

وتیشی"بابەتەكە دوو دڵی گۆڕان نیە لەبەشداری كردن یاخود بەشداری نەكردن لەحكومەت، بەڵكو ئەوەی لای ئێمە گرنگە بەرنامەی حكەمەتەكەیە كە چ گۆڕانكاریەك لەڕووی ئابوری و سیاسی دەكات".



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە