وەزیری تەندروستی لەسەر دامەزراندن ڕونكردنەوە دەدات
PM:01:29---08-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات بەگوێرەی‌ پێویستی میلاكی بەردەستمان كارمەند دادەمەزرێنین و هەركارمەندێكیش وازبهێنێت، لەشوێنەكەی كەسی دیكە دادەمەزرێنین.

ئەمرۆ پێنج شەممە د.ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەڕێوەچونی سیمینارێك دەربارەی نەخۆشییەكانی ناڕێكی زگماكی لەسلێمانی، ڕایگەیاند: دوای دەركردنی چەند بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بەدەرمان، هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوەو لەئێستاشدا لە قۆناغی كۆتایی دروستكردنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرمانداین.

سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستیدا، د.ڕێكەوت ووتی"بەگوێرەی‌ پێویستی و میلاكی بەردەستمان خوازیاران دادەمەزرێنین و بەردەوامیش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا لەهەوڵداین و بەدابینكردنی میلاكیش بۆمان كەسانی دیكە دادەمەزرێنین".

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد"لە ئێستادا بەرنامەی لەجیاتی دانانمان بەردەوامەو هەركەسێكیش وازبهێنێت كەسی دیكە لەشوێنەكەی‌ دادەنێین".



وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە