زانیاری لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کەلەسلێمانی لەهاوڵاتیەک دەدرێت
AM:10:59---13-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 2342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەتۆڕە کۆمەڵاتەیەکان گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوکرایەوە کە بەبەرچاوی خەڵکەوە لە پێشانگای کرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل کەسێک لێی دەدرێت و بەبەرچاوی خەڵکەوە خەڵتانی خوێن دەکرێت.

بە وتەی پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی کە بریندار کراوە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەتۆمەتی کوشتن و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر.

دەشڵێ ئەوانەی شەڕەکەیان کردوە سێ کەس بوون کە لەکەرکوکەوە هاتبون ،و بە ڕێکەوت لەوێ یەکیان بینیوە ،و ڕوداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بوە لەنێوانیاندا.

هەروەها ئەو دوو تۆمەتبارەی تەقەیان لە بریندارەکە کردووە ئێستا لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستبەسەر کراون،و بریندارەکەش لەنەخۆشخانەی سلێمانی دەستبەسەرە.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە