گۆڕان:ئەگەر بەشداری حکومەت بکەین ،جێگری سەرۆکی حکومەت ئیستیحقاقی ئێمەیە
PM:01:21---13-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 1079 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هێمن شێخانی ڕایگەیاند تائێستا بڕیارمان نەداوە لە باسداری کردنی حکومەت یان ئۆپۆزسیۆن بوون،و دەڵی ئەگەر بڕیار بدرێت بەشداری حکومەت بکەین پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت ئیستیحقاقی ئێمەیە.

لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند ئه‌گه‌ر جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت بدات ئه‌وا ئه‌و كات سێ پۆستی سه‌ره‌كی ھه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ پۆستی سێیه‌م كه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ مافی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت.

وتویەتی لەحاڵەتێکدا ئەگەر بڕیاری بەشداریکردنی بزوتنەوەی گٶران لە حکومەت بدرێت ئەوا پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت کە ئێستا لای یەکێتیە ئیستیحقاقی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت.

دەشڵێ ئێمه‌ ھێشتا بڕیاری ئه‌وه‌مان نه‌داوه‌ ده‌چینه‌ حكومه‌ته‌وه‌ یان نا، ئه‌گه‌ر ئیستیحقاقی خۆمان وه‌رنه‌گرین نه‌ ده‌بینه‌ دیلی ده‌ستی كه‌س و نه‌ به‌شداریی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "به‌شێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ گۆڕان به‌شداریی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێم بكات، به‌شێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نیین و پێیان باشه‌ گۆڕان ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وانه‌ی پێیان باش نییه‌ به‌شداریی بكه‌ین ھه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی یه‌كێتی و پارتی به‌ نموونه‌ ده‌ھێننه‌وه‌ كه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ جێی متمانه‌ی گۆڕان و قاعیده‌كه‌ی نیین، ئه‌وانه‌شی پێیان باشه‌ بچینه‌ حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن له‌وێ پڕۆژه‌كانی گۆڕان جێبه‌جێ بكه‌ن كه‌ نوێنه‌ره‌كانی گۆڕان له‌ كابینه‌ی پێشوو ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ كاره‌كانی ئه‌وان جیاواز بوو له‌ وه‌زیره‌كانی دیكه‌.

باس لەوەشدەکات ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ به‌شێك له‌ راپرسییه‌كه‌ی ناوخۆیی گۆڕان رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان باشه‌ گۆڕان به‌شداریی حكومه‌ت بكات زیاتره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی پێیان باشه‌ ببینه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌م خوله‌دا.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كانی گۆڕانیش بۆ به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌ت ھێمن شێخانی وتی: گۆڕان خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی به‌ھێزه‌ و ئه‌مجاره‌ جیاواز له‌ نۆ ساڵی رابردوو شتێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و له‌ حكومه‌ت بین یان له‌ شه‌قام ده‌گه‌ینه‌ ئامانج.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە