شەقڵاوە: جۆرە کرمێک ژمارەیەک قوتابی توشی حڵەتێکی مەترسیدار دەکەن
PM:08:51---15-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 1186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حەڵەتێکی مەترسیدار لەناو ژمارەیەک قوتابی لە یەکێک لەخوێندنگەکانی قەزای شەقڵاوە بڵاودەبێتەوە ، و هۆبەی هۆشیاری تەندروستی شەقڵاوەش ڕایدەگەیەنێت هۆکارەکەی بەرکەوتنی گژوگیایە.

لەڕاگەیەنراوێکدا هۆبەی هۆشیاری تەندروستی شەقڵاوە ڕایگەیاند لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی (رەزگەی دیوین) سەر بە قەزای شەقڵاوە ئاگاداركراینەوە، كە جۆرە حاڵەتێكی مەترسیدار لە نێو قوتابیان و لە سەرجەم پۆڵەكان بڵاوبۆتەوە.

دەشڵێت،تیمێكی (پاراستنی تەندروستی) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە سەردانی قوتابخانەكەی كردووە، لە نزیكەوە پشكنین و بە دواداچوون بۆ نزیكەی ٣٢ قوتابی كەتووشی حاڵەتی خوڕشت (حەساسیە) ببوون كرا.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە هۆكارەكەی بە هۆی ئەوە بووە، كە ڕۆژی پێشتر چەند قوتابیەك دەچنە دەوروبەری گوندەكەیان بۆ كۆكردنەوەی كوارگ (قارچك) بە هۆی بەركەوتن لەگەڵ دارو گژوگیا جۆرە كرمێكی ڕەنگ سووری بچوك دەچێتە ناو لەشی ئەو قوتابیانەوە، لەگەڵ هاتنیان بۆ قوتابخانە ئەو (كرمە) دەگوازنەوە نێو پۆڵ و تا ئێستا 32 قوتابی تووشی حاڵەتی خوڕشت ( حساسیە) بووین.

هەروەها دوای وەرگرتنی چارەسەر بە قوتابیە توشبوەکان وتراوە کە لەماڵەوە بمێننەوە تاکاتێک بەتەواوی چاکدەبنەوە و نەڕۆنەوە قوتابخانەکانیان.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە