ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
PM:12:48---18-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 1478 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
یەكێتی بەشداری لەكابینەی نوێی حكومەتدا دەكات، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش پێیوایە مەرجەكانی پارتی ئەوان ناگرێتەوە لەبەر ئەوەی ئەوان گرێدراوبون بە مانەوەیان لە حكومەتدا.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاندوە"دەبێت پارتی و یەكێتی كار بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، چونكە بەرپرسی یەكەم ئێمەین هەوڵ بدەین بارودۆخی خەڵكی چاك بكرێت، ئەو خەڵكە لەبارودۆخێكی نالەبارەو لەدڵەڕاوكێ‌ رزگاری بێت، چونكە هەردوولا خاوەنی جەماوەر و هێزین بۆیە نابێت ململانێ و كێشەكان قوڵتر بكەینەوە". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەنێك دەنگ‌و قورسایی خۆی دەزانێت، بۆیە پێویستە هەر لایەنێكیش كە بیەوێت بەشدار بێت بەپێی دەنگی خۆی پۆست وەربگرێت، ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەیە، چونكە هەموو لایەنێك حەقی خۆیەتی پۆست وەربگرێت.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی رەتیكردەوە ئەو مەرج‌و بەڵێنانەی كە پارتی داوای دەكات پارتەكەی بگرێتەوە‌و وتی "ئەوەی كە پارتی لەراگەیاندنەكانەوە باسی لێوە دەكات، سەبارەت بە مەرج‌و بەڵێن بۆ ئەو لایەنانەی كە دەیانەوێ‌ بەشداری لەحكومەتی نوێی بكەن، پەیوەندی بە یەكێتییەوە نییە چونكە ئێمە كە بەشداربوین لەحكومەت بەرپرسیاریەتیشمان خستوەتە سەر شانی خۆمان، زیاتر ئەو لایەنانەیان مەبەستە كە لەناو حكومەت بوون‌و وەك ئۆپۆزسیۆن هەڵسوكەوتیان دەكرد". 




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە