ڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا لەسەر سوریا ناکۆکی تێدەکەوێت
AM:10:59---19-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 1230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا شەڕو پێکدادان لەنێوان چەکدارانی سەربە تورکیا و هێزەکانی سەربە حکومەتی سوریا ڕویدا وە ،و ئەمەش پێدەچێت ناکۆکی بخاتە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕوسیا سەبارەت بە سوریا.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوەلە ١٨ی ئەم مانگەدا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگانی سوپای سوریا لە هەرێمەکانی زەهران و بحوس لە رۆژئاوای پارێزگای حەلەب و بەوهۆیەشەوە شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا روویداوە.

ئەو ئاژانسە دەڵی هەر لە چەند رۆژی رابردوودا و لە کانتۆنی عەفرین شەڕ و ناکۆکی لە نێوان گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا سەریهەڵداوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئاشکراشیکردووە، گروپی سوڵتان موراد کە زیاتر لە هەموو گروپەکانی دیکە لە تورکیاوە نزیکە و لەلایەن ئەنقەرەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئۆپراسیۆنێکی دژ بە گروپی ئەحرار شەرقیەی دەستپێکردووە و دەیەوێت هەڵیبوەشێنێتەوە.




ئەردۆغان:ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات لەچەندڕۆژی داهاتودا دەستپێدەکات
ترەمپ یاسایەکی بۆ هاوکاری کەمینەکانی عێراق و سوریا واژۆ کرد
توركیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی ده‌ستگیر ده‌كات
ئه‌ردۆغان: كه‌س له‌ باره‌ی دیموكراتییه‌وه‌ وانه‌مان پێ نه‌ڵێته‌وه‌
ئێران چاوی لە ئەوروپایە
ئوپۆزسیۆنی ئوسترالیا: پشتگیری لە دەستگیركردن و گێڕانەوەی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ دەكەین
ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌موو نهێنییه‌كانی كوشتنی خاشوقچی ئاشكرا ده‌كات
مێركڵ هێشتا به‌هێزترین ژنی جیهانه‌
پێنتاگۆن: ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌ نزیكه‌ی 40 هه‌زار چه‌كداری راهێنراو له‌ سووریا هه‌یه‌
ترەمپ: تیلەرسۆن گەمژە بوو

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە