کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
PM:12:05---20-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە ،و ڕایگەیاند نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری‌ ته‌واو و ئه‌گه‌ری‌ باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌.

پلەکانی گەرماش بەمجۆرە دەبێت:

ئەمڕۆ لەهەولێر بەرزترین پلە ١٨ پلە و نزمترین ٩پلە،لە سلێمانی ١٨پلە بە ٨ پلە،دهۆک ١٦ پلە بە ٨ پلە ،و کەرکوک ١٨ پلە بە ١٠ پلە دەبێت.

سبەینی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە و نزمترین ٨ پلە،لە سلێمانی ١٦ پلە بە ٧ پلە، دهۆک ١٥ بە ٧،و کەرکوک ٩ بە ١٧پلە دەبێ.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە