ئایدن مەعروف:پۆستی جیگری سەرۆک وەزیرانمان دەوێ لەکابینەی نوێ
PM:12:29---20-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئایدن مەعروف ڕایگەیاند لەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران،و وەزارەتێک یان دەستەیەک تایبەت بەکاروباری تورکمانەکان داواکاری ئەوانە،و دەشڵی هیوادارین ئەو مامەڵە خراپەی لە حکومەتی عێراق لەگەڵ تورکمانەکان کرا لە هەرێم دوبارە نەبێتەوە.

لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە ڕایگەیاندوە بەشداریکردنی تورکمانەکان لە پێکھاتە و کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگە و پێویستە نەتەوەی تورکمان بەشداربن لە پڕۆسەی سیاسی و بەتایبەتیش لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم کە دەبێت نوێنەرایەتی راستەقینەی تورکمانەکان بەشداربن لەو کابینەیە، ئێمە وەکو بەرەی تورکمان نیازمان ھەیە بەشداربین لە پڕۆسەی سیاسی و لە کابینەی نوێی حکوومەت.

سەبارەت بە داواکاریەکانیان بۆ بەشداریکردنیان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم وتویەتی: داواکارین پۆستی جێگرێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ تورکمان بێت بۆ ئەوەی تورکمان بەشێوەیەکی ئەکتیڤ بەشداربن لە پڕۆسەی سیاسی و لە بڕیارە سیاسییەکاندا، ئێمە لە رابردووشدا داوامانکردبوو دەستەیەک یان وەزارەتێک بۆ کاروباری تورکمان یان لە پێکھاتەی حکوومەتدا ھەبێت بۆ ئەوەی تورکمانەکان بتوانن بەشێوەیەکی کارا و راستەقینە و وەکو نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان خزمەت بە میللەتی خۆیان بکەن.

دەشڵێ ئێمە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پرس و راوێژ دەکەین و لەداھاتوویەکی نزیکدا کۆدەبینەوە لەگەڵ لایەنە تورکمانەکانی دیکە و ئامانجمان ئەوە دەبێت کە تورکمانەکان بەشداریی حکوومەت بن، ئێمە وای دەبینین پارتی دیموکراتی کوردستان کە کۆبوونەوەکانی دەست پێکردووە لەگەڵ لایەنەکان کۆ دەبێتەوە لەگەڵ ئێمەش کۆببێتەوە و، ئومێد دەکەین پارتی بەرگریی لە مافەکانی تورکمان بکات بۆ ئەوەی تورکمان لەچوارچێوەی حکوومەتدا نوێنەرایەتیی راستەقینەییان ھەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد دەنگۆیەک ھەیە کە پۆستی یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی پەرلەمان بدرێت بە پێکھاتەی تورکمانی، ئێمە نازانیین بە کێ دەدرێت، بەڵام ئەم یەکێکە لە پۆستە گرنگەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەگەر ئەمە کرا داواکاریین لەنێوان پێکھاتەی تورکمان و کریستیانەکان بکرێت بە دوو ساڵ بە دووساڵ بۆ ئەوەی ھەردوو پێکھاتەکە نوێنەرایەتی خۆیان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەبێت، جیا لەوەی ئێمە لە حکوومەت داواکارییەکانمان بچەسپێت کە خۆی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ھەروەھا وەزارەتێک یان دەستەیەکی تایبەت بە کاروباری تورکمان.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە