‌كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی به‌فربارین بڵاوكرده‌وه‌
PM:12:43---03-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 1107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌ش و هه‌وای چه‌ند رۆژی‌ داهاتوو راده‌گه‌یه‌نێت و له‌راپۆرتێكدا ئاشكرایده‌كات كه‌ له‌سبه‌ینێوه‌ باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فریش هه‌یه‌.

به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم، تیایدا هاتووه‌ له‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێوه‌ باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فریش هه‌یه‌. 

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌پله‌كانی‌ گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌ و بارسته‌ هه‌وایه‌كی‌ سارد روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە