‌پارتی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی دیاریكرد
PM:12:44---03-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 1317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی دیاری كرد.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم تاووتوێكران.

وتیشی"له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری كرد و نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریكرد".

مه‌حمود محه‌مه‌د وتیشی"له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو شاندی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی باسكرد: گرنگترین شت بۆ پارتی ئارامی و سه‌قامگیری دۆخی سیاسی كوردستانه‌.
 





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە