گەنجێک دوو ئەندامی خێزانەکەی کوشت
AM:10:14---05-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 1594 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەپارێزگای کرماشانی ئێران گەنجێکی کورد بەهۆی کێشەی خێزانیەوە دوو ئەندامی خێزانەکەی خۆی کوشت، و دواتریش کۆتایی ژیانی خۆی هینا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە(١٣ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٤ی دێسامبری ٢٠١٨) لاوێكی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی "عەلی محەمەد.ب” لە گەڕەكی ئیلاهیەی كرماشان دایكی تەمەن ٤٣ ساڵی خۆی بە ناوی "نەرگس.س” و زڕبرای بەناوی”ئاریەن.س” تەمەن ١٩ ساڵانی بە زەربی چەك كووشت.

ڕاشیگەیاندوە دوای كووشتنی دایكی و زڕبراكەی، هەر لەو شوێنە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری ڕوداوەکەش بە پێی وتەی دراوسێکانیان کێشەی خێزانی بووە.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە