یەپەگە:هەسەدە هەزار کەسی لەدەست چەکدارانی داعش ڕزگار کرد
PM:12:39---05-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند هەسەدە لەناوچەی هەجینی سەربە پارێزگای دێرەزور زیاتر لە هەزار کەسیان لەدەست چەکدارانی داعش ڕزگار کردوە.

میدیاکانی سەربە یەپەگە بڵاویانکردەوە چەند ڕۆژێکە لە ناوچەى ھەجینى سەر بەپارێزگاى دێرەزوور شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانانای ھەسەدە و چەكدارانی داعش بەردەوامە و شەڕڤانان لە ھەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەكە لە دەستی داعش.

ڕاشیگەیاند لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا شەڕڤانان توانیویانە هەزار و ٢٠٠ ھاوڵاتی مەدەنی لە سنوری ھەجین لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بکەن كە زۆرینەیان ژن و منداڵن و لەئیستادا بۆ ناوچە ئارامەكان گوازراونەتەوە.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە