سلێمانی: پۆلیسێك ده‌كوژرێت
PM:06:20---05-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 573 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پۆلیسێکی فریاكەوتن له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی له‌ ده‌وام ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەواڵه‌كه‌ پشت راسته‌ ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژە بۆئەوەدەکات پۆلیسەكە لە بەشی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتن دەوام دەكات و لەكاتی گەڕانەوەیدا تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە خەڵكی ڕاگەیاندوه‌، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 5-12-2018 لەكاتی گەڕانەوەیدا كارمەندێكی سەر بە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لە لایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

وتیشی"ڕوداوەكە لەكاتی گەڕانەوەی ئەو كارمەندەی پۆلیس بووە لە دەوام، كە چۆتەوە بۆ ماڵەوە لە گەڕەكی ڕاپەڕین".

ڕاشیگەیاند"لەدوای ڕوداوەكە تیمەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە".

بە پێی زنیارییەكان، پۆلیسەكە پلەی مفەوەزە و ناوی (ل . ئا . ح) لە بەشی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتن دەوامی كردووە.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە