سەعدی پیرە:بەغدا وتیان پارتی ڕێگرە لە پێدانی وەزارەت بە یەکێتی
AM:10:13---06-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 1382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند پارتی دەیەوێت تۆڵە لە یەکێتی بکاتەوە،و لەبەغدا پێیان وتوین کە پارتی ڕێگرە لە پێدانی وەزارەت لە کابینەکەی عەبدولمەهدی بە یەکێتی.

لە لێدوانیکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا سەعدی ئەحمەد پیرا ڕایگەیاند: پارتی پۆستی وەزارەتە ماوەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بەپشکی خۆی نازانێت، بەڵکو "موخالیفە" بدرێتە یەکێتی، ئه‌م قسه‌یه‌یان له‌به‌غداد پێوتووین پارتی ڕێگره‌، ئیتر بۆی گرنگ نییە ئەو پۆستە بدرێتە گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ یا هەر لایەنێکی سیاسی تر ته‌نها یەکێتی نەبێت.

باسی لەوەشکردووە، بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان وتووە کە ناڕازین لەسەر ئەو بابەتە، ئەوانیش پێێان وایە دۆخێکی نادروست هەیە له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، "عادل عەبدولمەهدی زۆر ملکەچە بۆ فرمانی لایەنە سیاسیەکان چونکە خۆی لەناو پەرلەمان کەسی نییە و هیچ حیزبێکی نییە، بووە بە گوریس کێشکانە لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا، هەر نەپچڕێت باشە.

وتویەتی ئەم هەڵوێستەی پارتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نەیانتوانی لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام یەکێتی سورە لەسەر ئەوەی لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی وەزارەتێکی هەبێت.

دەشڵێ ،پێویستە ئەم بابەتە لەنێوان پارتی و یەکێتی هەرچی زووە چارەسەربکرێت، چونکە هۆکارەکەی دەزانین، کاندیدەکەی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار سەرکەوت خۆ کۆتایی دنیا نیە ئیتر، ئێمە یەک دنیا شتمان لەگەڵ پارتی ماوە لەداهاتوو کە پێکەوە بین.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە