ئاسایشی سلێمانی:دوو کەس بەتاوانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزادران
PM:02:03---06-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند دوو تاوانبار کە پێشتر بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکرابون لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزا دران.

لە راگەیەنراوێکدا کە ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە هاتووە دوێنێ جوار شەممە ٥/١٢/٢٠١٨ دوو کەس له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2 سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە، کە پێشتر تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێ ، له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبەڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر هێزەکانیان توانیویانە لە 18ی مانگی ئازار و 5ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ دوو کەس دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، و هەردووکیان لە رەگەزی نێرن و پیشەیان کاسب بووە.

ڕاشیگەیاندوە دوێنێ چوارشەممە ئەو دوو کەسە لەلایەن له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2 سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە بۆ ماوەی هەشت مانگ، هەروەها بڕی 450 هەزار دینار غەرامەکراون.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە