ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ى كاروپرۆژه‌ خێرخوازیه‌كانى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان
PM:10:43---22-07-2014
ئه‌م بابه‌ته 6630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

      گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان له‌پاڵ كارى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى فروانیدا ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ به‌به‌رده‌وامى چه‌ندین پرۆژه‌ى خێرخوازى  له‌سنورى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێرو شاره‌زوور و كه‌ركوك و سلێمانى و ناوچه‌كانى دیكه‌دا ئه‌نجام داوه‌ و هاوكاریشى  به‌سه‌ر هه‌زاران خێزاندا دابه‌ش كردووه‌ ,ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئاسانكارى ژیانى خه‌ڵك و خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى به‌بێ جیاوازى له‌سه‌ر بودجه‌ى تایبه‌تى خۆى ,گه‌نجێكى خۆبه‌خشى پرۆژه‌كه‌ش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان به‌ڵێنیان داوه‌ به‌رده‌وامبن له‌ هاوكاریه‌كانیان بۆ خزمه‌تى خێزانه‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و منداڵى بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رشتیار وه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌ كه‌مده‌رامه‌تن یان نه‌وه‌ى شه‌هیدان و كه‌س و كارى ئه‌ نفالكراوه‌كانن بۆ هاوكارى و ده‌ستگیرۆیان بۆ چونه‌ ژیانى هاوسه‌رگیریه‌وه‌ .
ماوه‌ى زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان له‌ رێگه‌ى كۆمه‌ڵێك گه‌نجى خۆبه‌خشه‌وه‌  هاوكارى خێرخوازى به‌سه‌ر خێزانه‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانى سنورى گه‌رمیان و ناوچه‌كانى تر و ئه‌و مندالاَنه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه‌بێ باوك وبێ سه‌رپه‌رشتن.
هاوكاریه‌كان ماوه‌ى دوو مانگ جارێك به‌سه‌ر نزیكه‌ى  2000 دوو هه‌زار خێزانى زۆرهه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تى سنورى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ دابین كردنى پێداویستى ته‌واو بۆ  1000  هه‌زار منداڵى بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رشت و كه‌مده‌رامه‌ت له‌كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنه‌كانى ڕه‌مه‌زان و قوربانى پیرۆزدا ,هه‌روه‌ها دابین كردنى كرێى مانگانه‌ بۆكۆمه‌لێك خێزانى زۆر هه‌ژار كه‌له‌ خانووى كرێدان و له‌گه‌ڵ بڕێنه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگانه‌ بۆ  2000  دووهه‌زار  خێزانى بێ باوك و كرێكارو كرێنشین و خوێندكارى زۆر هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و كورته‌بالاَدا , هه‌روه‌ها تا ئیسَتا چوار پرۆژه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدراوه‌  بۆ  1,200 هه‌زارو دووسه‌د  كوڕو كچى كه‌مده‌رامه‌تى سنورى گه‌رمیان وگه‌رمه‌سێروشارى سلێمانى وكه‌ركووك كه‌ پێداویستى ناوماڵه‌یان بۆ دابین كراوه‌  .
دایكى  يؤنان محمد  كه‌ مانگانه‌ له‌لایه‌ن  گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوانه‌وه‌ مووچه‌ بۆ منداڵه‌ بێ باوكه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت ووتى :من به‌رده‌وام ده‌ست خۆشى و سوپاس و دوعاى خێریان بۆده‌كه‌م كه‌ بێجگه‌ له‌و یارمه‌تیه‌ هاوكارى تریشمان ده‌كه‌ن له‌كاتى پێویستیمان دا وه‌ك خۆراك و جلوبه‌رگ بۆ منداڵه‌كانم ئه‌و دایكه‌ش گێرایه‌وه‌ كه‌ به‌ هاوكاریه‌كه‌ى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یه‌وان منداڵه‌كه‌ى توانیویه‌تى به‌رده‌وامى به‌ خوێندن بدات و له‌ قوتابخانه‌ بمێنێته‌وه‌ .
 رةِزا كاكة مستةفا   كه‌ خێزانێكى زۆرهه‌ژاره‌ و له‌ خانوى كرێدا ده‌ژین ووتى :گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان به‌به‌رده‌وامى هاوكارى ده‌كریم بۆ دابین كردنى پێداویستیه‌كانمان له‌ پاره‌و خۆراك ءئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابین كردنى كرێی خانووه‌كه‌مان .
هاوكات  بةرزان بةهرام   یه‌كێكه‌ له‌ خوێندكارانه‌ى مانگانه‌  هاوكارى ده‌كرێت ووتى ماوه‌ى سێ ساڵه‌ هاوكارى ده‌كرێم  وه‌ به‌هۆى ئه‌و هاوكاریه‌وه‌ توانیومه‌ به‌رده‌وام بم له‌ خوێندنه‌كه‌م چونكه‌ گه‌ر ئه‌وان نه‌بن ئه‌بێت ده‌ست له‌په‌یمانگا هه‌ڵ بگرم و بژێوى ژیانم دابین بكه‌م. 
  دليَر احمد     یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نجانه‌ى له‌ پرۆژه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌كۆمه‌ڵى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان سودمه‌ند بووه‌ بۆ 
سایتى  لظين ثريَسى   ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ پرۆژه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌و به‌به‌هاى ده‌زانىَ چونكه‌ وه‌ك خۆى ووتى بۆمن گه‌وره‌ترین هاوگارى بوو كه‌ زۆربه‌ى ناوماڵه‌كه‌م بۆ دابین كراوه‌ به‌بىَ به‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى قورسى له‌سه‌ر شانم هه‌ڵگرت وسه‌ره‌تاى چونه‌ ژیانى هاوسه‌ریم به‌ هاوكارى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان بوو ,داوایشى له‌كۆمپانیاكانى دیكه‌ كرد كه‌ چاو له‌گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان بكه‌ن و هاوكارى گه‌نجان و لاوان بكه‌ن بۆ چونه‌ ناوژیانى هاوسه‌رێتی یه‌وه‌ .

 عدنان قوربانى   كه‌یه‌كێكه‌ له‌ گه‌نجه‌ خۆبه‌خشه‌كانى به‌شى خێرخوازى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان به‌ سایتى
      لظين ثريَسى   ڕاگه‌یاند  و ووتى :ئه‌وه‌ى گروپى گروپى كۆمپانیاكانى  قه‌یوان ده‌یكات به‌به‌رده‌وامى بۆ خزمه‌تى چین و توێژه‌كانى خه‌ڵك به‌بێ جیاوازى به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیی و واجبى دینى و دنیایی ده‌زانێت بۆ خزمه‌تى لێقه‌وماوان و هه‌ژاران و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌هاوكارى خێرخوازى هه‌یه‌ ده‌یكات له‌ پێناوى خواى گه‌وره‌دا ,ئێمه‌ ئه‌مه‌ى كه‌باسى ده‌كه‌ین و بلاَوى ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ڕاى گشتى خه‌ڵك گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان له‌ گه‌ڵ بلاَوكردنه‌وه‌یدا نیه‌و به‌لاَم ئێمه‌ وه‌كوو ئه‌و گه‌نجه‌ خۆبه‌خشانه‌ خۆمان ئاماده‌مان كردووه‌ و بلاَوى ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ترو كۆمپانیاكانى تر چاو له‌قه‌یوان بكه‌ن و ئه‌مه‌یش ببێته‌ هانده‌رێك بۆیان كه‌ ئه‌وانیش بێنه‌ پێشه‌وه‌ له‌وبواره‌دا ,وه‌ئه‌مه‌یش جێگاى  ده‌ست خۆشى و سوپاسى زۆره‌ بۆ گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان كه‌ به‌رده‌وام ده‌رگاى كراوه‌یه‌ به‌رووى هه‌ژاران داو به‌شێوه‌یكى مونه‌زه‌م و رێك وپێك پرۆژه‌ى هه‌یه‌ بۆ چین وتوێژه‌كان و خاوه‌ن پێداویستیه‌تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه‌ لێیان ده‌قه‌ومێت و رووى تێده‌كه‌ن وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا رۆژانه‌ ئێمه‌ وه‌كوو چه‌ند لێژنه‌یه‌ك به‌ فه‌رمانى به‌رێز (كاك شێخ فاخر )به‌رێوه‌به‌رى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان سه‌ردان و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌ ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌  روو به‌رووى كۆمپانیا ده‌كرێنه‌وه‌ دواتریش ولاَم ده‌درێنه‌وه‌ دواى سه‌ردانى لێژنه‌كان وه‌ تاكو ئێستاش (7000) حه‌وت هه‌زار خێزان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردان كراوه‌و دواتریش ولاَم دراونه‌ته‌وه‌.
 م-سربست رةحيم   كه‌ یه‌كێكى تره‌  له‌ گه‌نجه‌ خۆبه‌خشه‌كانى به‌شى خێرخوازى  گروپى كۆمپانیانى قه‌یوان به‌ سایتى 
  لظين ثريَسى   ڕاگه‌یاند و ووتى : من بۆ ماوه‌ى چوار ساڵه‌ به‌خۆبه‌خشى له‌به‌شى خێرخوازى گروپى  كۆمپانیاكانى  
قه‌یوان كار ده‌كه‌م له‌سنورى شاره‌زوور وگه‌رمیان و گه‌رمه‌سێرو كه‌ركووك دا ئه‌وه‌ى كه‌من بینیومه‌وه‌ له‌و كارانه‌ى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان به‌به‌رده‌وامى یارمه‌تى  و هاوكارى خه‌ڵكى موسته‌حه‌ق و بێ كه‌س ده‌دات و  وه‌ چه‌ندین نه‌خۆشى له‌نه‌شته‌رگه‌رى قورس و ته‌نانه‌ت مردنیش رزگاركردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و داواكارایانه‌ى كه‌ ده‌خرێته‌ پێش ده‌ستى  به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى گروپى كۆمپانیاكانى  قه‌یوان,وه‌ قه‌یوان بۆته‌ باوك و پشت و په‌ناى لێقه‌وامان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌هاوكارى خێرخوازى هه‌یه‌ هه‌روه‌ها وا هه‌ست ده‌كه‌م ئێستا كاروپرۆژه‌ خێرخوازیه‌كانى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان  هانى كۆمپانیاكانى دیكه‌ى داوه‌ كه‌له‌و بواره‌دا چاوى لێبكه‌ن و بێنه‌مه‌یدان گه‌ر چى سنورداریش بێت ئه‌مه‌ ڕاستیه‌كه‌ى جێگاى ده‌ست خۆشى وسه‌ربه‌رزیه‌ بۆ گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان, وه‌من ده‌ست خۆشى و سوپاسى  خۆم ئاراسته‌ى  به‌رێز كاك  شيَخ فاخر  به‌رێوه‌به‌رى گروپى كرمپانیاكانى قه‌یوان ده‌كه‌م هیوادارم نموونه‌ى هه‌ر زۆربێت هه‌رچه‌نده‌ له‌كوردستان دا نموونه‌ى هه‌ر زۆر زۆر كه‌مه‌ وه‌ پێشنیازم ده‌كه‌م به‌ڕاستى  بكرێن به‌سه‌فیرى كارى خێرخوازى له‌ كوردستان دا . 
 فريشتة على  خۆبه‌خشه‌ له‌به‌شى خێرخوازى  گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان به‌سایتى      لظين ثريَسى      ڕاگه‌یاند و وتى :وه‌كوو خۆبه‌خشێك له‌به‌شى خێرخوازى له‌گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ كارده‌كه‌م وه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ پێش كه‌شم كردووه‌ بێ جیاوازى جێبه‌جێ كراوه‌ بۆ خزمه‌تى مندالاَنى بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رست و كه‌مده‌رامه‌ت و زۆرهه‌ژارو بێ كه‌س كه‌ ئه‌مه‌جێگاى ده‌ست خۆشی و رێزلێنانه‌ كه‌ گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان بێ وێنه‌ خزمه‌تى خه‌ڵكى هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات .


سلاَح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌سایتى     لظين ثريَسى   ڕاگه‌یاند: به‌ڵى من ئاگادارى كاروپرۆژه‌ خێرخوازیه‌كانى كۆمپانیاى قه‌یوانم وسوپاس و ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م كه‌كارى پیرۆز و جوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن  له‌ سنورى گه‌رمیان بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى زۆرهه‌ژارى گه‌رمیان .

دكتۆر فاروق عبدالكریم سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان ئه‌ویش به‌سایتى      لظينثريَسى   ڕاگه‌یه‌یاند و وتى:ئێمه‌ زۆر سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان ده‌كه‌ین كه‌ پێداویستى زانكۆكه‌مانى دابین كرد له‌ سپلت و داتاشۆ و كۆمپیوته‌ر وه‌ هیوادارین نموونه‌یان هه‌ر زۆر بێت.


     رِاثؤرتى سالاَنةى كارو ثرؤذة خيَرخوازية ئةنجامدراوةكانى  طروثى كؤمثانياكانى قةيوان    

                                                 ساڵى   2010 و 2011 و 2012  
 
1- پرۆژه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌ نجام دراوه‌ له‌سنورى گه‌رمیان و گه‌ره‌مه‌سێردا بۆ (400 )كوڕو كچى كه‌مده‌رامه‌ت و زۆر هه‌ژار كه‌ نزیكه‌ى ( 80%)ى كه‌لو په‌لى ناوماڵه‌یان بۆ دابین كراوه‌ بۆ چونه‌ ناو ژیانى هاوسه‌رگیریه‌وه‌ .

2-موچه‌ى مانگانه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى (650 ) خێزانى بێ باوك و كرێنشین و خوێندكارى كه‌مده‌رامه‌تى زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌پێی پێویستیان .

3-هاوكارى نزیكه‌ى (70) خێزانى كراوه‌ بۆ ته‌واو كردنى خانووه‌كانیان به‌ كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى  وه‌ك (شیش –چیمه‌نتۆ –بلۆك).

4-جلو به‌رگ و پێداویستى ته‌واو دابین كراوه‌ بۆ (4,500) چوار هه‌زار وپێنج سه‌د منداڵى بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رشتى سنورى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر له‌ وه‌رزه‌كانى ساڵ دا.

5-خۆراك و گۆشت و هاوكارى ماددى  دابین كراوه‌ بۆ (  3,300 )  سێ هه‌زار و سێ سه‌د خێزانى زۆر هه‌ ژار و كه‌مده‌رامه‌تى سنورى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر

6-دابین كردنى (150) موبه‌ریده‌ بۆ خێزانى زۆر هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌ى سنورى گه‌رمیان كه‌له‌م وه‌رزه‌كانى هاوین دا موبه‌ریده‌یان نه‌بووه‌ و زۆر پێیویستیان به‌دابین كردنى موبه‌ریده‌ هه‌بووه‌ .

7-له‌ جه‌ژنه‌كانى  هه‌ر سه‌ر سێ ساڵه‌كه‌دا جه‌ژنانه‌ دراوه‌ به‌ (700) حه‌وت سه‌د خێزانى بێ باوك و زۆر هه‌ژارو بێ سه‌رپه‌رشت.

تێبینى :به‌بڕی (65,000) شه‌ست و پێنج هه‌زار دۆلارى ئه‌مرێكى (كۆمپیوته‌رو سپلت و داتاشۆ ) دابین كراوه‌ بۆ زانكۆى گه‌رمیان .


 
     رِاثؤرتى سالاَنةى كارو ثرؤذة خيَرخوازية ئةنجامدراوةكانى  طروثى كؤمثانياكانى قةيوان    

                                                ساڵى (2013)

1- دوو پرۆژه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌ نجام دراوه‌ له‌سنورى گه‌رمیان و گه‌ره‌مه‌سێردا بۆ (300 )كوڕو كچى كه‌مده‌رامه‌ت و زۆر هه‌ژار كه‌ نزیكه‌ى ( 80%)ى كه‌لو په‌لى ناوماڵه‌یان بۆ دابین كراوه‌ .به‌بڕى (450,000,000) چوار سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینارى عێراقى بۆ كۆى هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ .

2- (17) خانوو دروست كراوه‌ له‌ سنورى گه‌رمیان دا بۆ (17) خێزانى بێ باوك و كرێنشین و په‌ككه‌وته‌و بێلانه‌.

3-موچه‌ى مانگانه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى (350 ) خێزانى بێ باوك و كرێنشین و خوێندكارى كه‌مده‌رامه‌تى زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌پێی پێویستیان .

4-هاوكارى نزیكه‌ى (50) خێزانى زۆر هه‌ژارو بێ باوك كراوه‌ بۆ ته‌واو كردنى خانووه‌كانیان به‌ كه‌ره‌سته‌ى بیناسازىوه‌كوو (شیش و چیمه‌نتۆ وبلۆك ).

5-هاوكارى (1,300)خێزانى نه‌خۆش كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى جۆراو جۆر به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان له‌بڕى (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار تاوه‌كوو (5,000,000) پێنج ملیۆن دینار كه‌ بڕى تێچوى هه‌مووى ده‌كاته‌ (975,000,000) نۆ سه‌دو حه‌فتاو پێنج ملیۆن دینارى عێراقى .

6-خۆراك و گۆشت و هاوكارى ماددى  دابین كراوه‌ بۆ (  4,168 )  چوار هه‌زار و سه‌دو شه‌ست و هه‌شت خێزانى زۆر هه‌ ژار و كه‌مده‌رامه‌تى سنورى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر .

7-جلو به‌رگ و پێداویستى ته‌واو دابین كراوه‌ بۆ (1,500) هه‌زار وپێنج سه‌د منداڵى بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رشتى سنورى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر له‌ وه‌رزه‌كانى ساڵ دا.

8-هاوكارى كردنى (440) خوێندكارى زۆر هه‌ژارى زانكۆ وپه‌یمانگاكان بۆ  پاڵپشتى و به‌رده‌وامبونیان له‌ خوێندن.

9-دابین كردنى (100) مووبه‌ریده‌ بۆ(100) خێزانى زۆر هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌ى سنورى گه‌رمیان كه‌له‌ وه‌رزى هاوینه‌دا موبه‌ریده‌یان نه‌بووه‌ و زۆر پێیویستیان به‌دابین كردنى موبه‌ریده‌ هه‌بووه‌ .
 
 



كوا خوێنی شەهید قەڵەم سۆرانی مامە حەمە؟
منبەج ، بۆچی گرنگە؟!
سەلاحەدین بەهادین دەگەڕێتەوە
موحافیزكاران و ریفۆرمخوازان لە هەڵبژاردنەكانی ئێراندا
غرووری پارتی دەشكێت، یان سیحری گۆڕان بەتاڵ دەبێتەوە؟
ڕۆشنبیرانی ”بەیعە“گەر
دەربارەی بەیاننامەی ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرەکە
قیڕەقیڕی عەلمانیەت و دین لە کوردستاندا
دکتۆر قاسملو:
"بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە"
لولا داسیلڤا ، سەرۆكی بەرازیل
ئەو سەرۆكەی مێژوو دوبارەی ناكاتەوە
ئەژدیهای قــەرز لەگەردنـی هەرێمی کوردسـتانەوە دەئـاڵـێـــت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە