تەنیا ئەم کاندیدانە بۆ خەڵاتی باڵون دۆر مانەوە
PM:03:39---30-11-2015
ئه‌م بابه‌ته 3829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 'فیفا' لیستی کۆتایی پاڵێوراوەکانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ڕاگەیاند.

وەکو پێشبینی دەکرا، هەریەک لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید لە لیستی کۆتاییدا مانەوە، بەڵام ئەمجارە ڕکابەری سێیەمیان 'نێمار دا سیلڤا'ی کاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل دەبێت.

لە ئێستادا تەنها ڕاگەیاندنی ناوی براوەی خەڵاتەکە ماوە کە بڕیارە ڕۆژی ١١-١-٢٠١٦ لە ئاهەنگێکدا لە وەڵاتی سویسرا ڕابگەیەنرێت.

پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر جیهان:

١. لویس ئێنریکی - بەرشلۆنە
٢. پیپ گواردیۆلا - بایرن میونیخ
٣. خۆرخی سامپۆلی - ڕاهێنەری هەڵبژاردەی چیلی

خەڵاتی پۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ:

١. فلۆرینزی - یاریزانی ڕۆما بەرامبەر بەرشلۆنە
٢. لیۆنێل مێسی - بەرامبەر ئەتلەتیک بیلباو
٣. وێندال لیرا - جیوانیزیا

باشترین یاریزانی کچان:

١. کارلی لیۆد - ئەمریکا
٢. ئایا میاما - یابان
٣. سیلیا ساسیچ - ئەڵمانیا




لیڤەر پوڵ ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری محەمەد سەڵاح ببێت
لەیاریەکەی پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدریددا بەیڵ یەدەگ دەبێت
نەیمار مەرجی مەحاڵ بۆ چونە ناو ڕیاڵ مەدرید دادەنێت
ڕۆناڵدۆ:زەحمەتە پێشبینی بردنەوە لەنێوان یانەی پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بکەی
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری ئەمشەو بەمجۆرەیە
مانچستەر سیتی بەدوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوت
لەیاری ئەمشەوی ڕیاڵدا ڕامۆس و ئیسکۆ بەشداری ناکەن
ماسکێرانۆ بەفەرمی پەیوەندی بەیانە چینیەکەوە کرد
هۆکاری نەهاتنی کیپا بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت
ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید یاریەکی ئاسان دەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە