پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ی به‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بده‌
PM:09:48---16-01-2016
ئه‌م بابه‌ته 17517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زۆرێك له‌ خه‌ڵكی وای ده‌بینن كه‌ پێوسته‌ مرۆڤه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان بگات به‌ 30 ساڵ كاته‌كانیان بۆ ئه‌نجام دانی كۆمه‌لێك شت فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نیان و گه‌یشتن به‌ ته‌مه‌نی پیری توشی ماندوبون و بێزاری نه‌بن .

 

له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌و كارانه‌ی كه‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن پێش ئه‌وی ته‌مه‌نیان بگات به‌ 30 ساڵی :

. فێربوونی لێهاتووی نوێ : فێربوونی زانست و زمانی زۆر و نوێ و لێهاتووی و شاره‌زابونی له‌ زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان له‌ ته‌مه‌ن 15 و 20 ساڵی ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی مسۆگه‌ر كردنی داهاتوویه‌كی پڕشنگدار و هه‌لی گه‌وره‌ی ژیانی خۆیان له‌ ته‌مه‌نی پیری.

. سه‌فه‌ر كردن : ته‌مه‌نی گه‌نجی باشترین كاته‌ بۆ شاره‌زابوونی كه‌سه‌كان به‌ ڕه‌وشت و مامه‌ڵه‌ و سه‌قافه‌تی گۆمه‌ڵگاكان . ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ته‌ندروستیه‌كی باش و به‌هێزی هه‌یه‌ .

. وه‌رزش كردن : بنیات نانی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و خاڵی له‌ چه‌وری و نه‌خۆشیه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ ته‌مه‌نی پیری دا به‌هۆی وه‌رزش كردنی كه‌سه‌كانه‌ له‌ ته‌مه‌نی و گه‌نجی و 20 ساڵی دا .

. په‌یوندی كۆمه‌ڵایه‌تی : ته‌مه‌نی گه‌نجی وبیست ساڵیه‌كان ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی جوان و به‌هێز درووست بكه‌ن له‌گه‌ڵ خزم و هاوڕێی و كه‌سه‌كان ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ پیری و په‌ك كه‌وتن به‌ كه‌ڵكیان بێن و سه‌ردانیان بكه‌ن .

. واز هێنانی له‌ هه‌ندێ ڕه‌وشتی خراپ ، له‌وانه‌ جگه‌ره‌ كێشان و خواردنی خراپ ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی لێ را بێت له‌ ته‌مه‌نی پیری .

. خوێندنه‌وه‌ : ته‌مه‌نی گه‌نجی باشترین كاته‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ و خۆشی وه‌رگرتن له‌ تام و چێژی خوێندنه‌وه‌ و خۆ ڕۆشنبیر كردن . ئه‌مه‌ش سوودی ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌كه‌س نه‌بێت له‌ ته‌مه‌نی پیری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆربه‌ی پرسیاره‌كانی ژیان.




حه‌فتاهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کان ده‌ست پێ ده‌کات
كارزان مه‌حموود موسیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان
ڤیدیۆ: ڕۆژنامەنووسێک بە وتنەوەی گۆرانیەک هونەرمەندان سەرسام دەکات
هه‌شته‌مین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی لومیێر پێشکه‌ش به‌ کاترین دێنێڤ کرا
وێنە : ‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد 27 تاتۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كردووه‌
وێنە "بە عەلاگەی خۆڵیشەوە هەر سێكسیم"
دەرمانی کێش دابەزین سودبەخشە یان مەترسیدار
وێنە: سەرۆکەکانی جیهان ببینە لە کاتی گریان دا
ڤیدیۆ: هەیفا سەما دەکات بەم گۆرانیە کوردییە
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ی به‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بده‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە