منبەج ، بۆچی گرنگە؟!
PM:01:08---11-06-2016
ئه‌م بابه‌ته 27800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین : نیاز حەمید

منبەج ، شارێکی تەعریبکراوی رۆژئاڤایە لە ٥٠٪ زیاتری کوردن ، بەریز ساڵح موسلم لەیەکێ لە لێدوانەکانی باسی لێوەکرد .

منبەج ، دووەم شاری گەورەیە لە دوای حەلەب ، لە ٢٠١٢ ژمارەی دانیشتوانی ١٥٠ هەزار کەس بووە ، پێگەی چوگرافیای گرنگی هەیە ، شارێکی پڕ لە ئاسەوار و ئەشکەوتی دیرۆکییە.

لێرە مەبەست لەم پۆستەماندا باسکردن نییە لە گرنگی منبەج لە رووی جوگرافیا و مێژوو وە ، بەڵکو دەمانەوێت گرنگی منبەج لە رووی ستراتیژیەوە بۆ رۆژئاڤا بە کورتی بخەمەڕوو:

١- منبەج بۆ رۆژئاڤا دەبێتە ئەلقەی پێکەوەگرێدانی کانتۆنەکان کە ئەمەش بۆ جاردانی وەک هەرێمێکی سەربەخۆ لە سوریای فیدرالێ گرنگە.

٢-منبەج و عەفرین دوو قوڵایی ستراتیژین بۆ شاری حەلەب کە رێژەیەکی زۆر کوردی تیدادەژییت.دیارە ئەم بڕگەیە پێویست بە تەفاسیل زۆرە بەڵام لەو پۆستە کورتە جێگای نابێتەوە.

٣- قوڵایی ستراتیژیشە بۆ باکوری کوردستان و حەلەب کە شارێکی پیشەسازی گەورەی سوریایە.

٤- منبەج وێرای ئەوەی کە جێگای گرنگ بوو بۆ داعش لە رووی سەربازی و لۆجستی بۆ پایتەختەکەیان لە رەقە ، بۆ باکوری حەلەبیش گرنگ بوو ، دەکرێت بە رزگارکردنی ، داعش تەواو بە هیزێکی تەواو پارچە پارچە بوو و گەمارۆدراو وەسفی بکەین .

٥- لەوانەش گرنگتر ، زۆر زیاتر لە داعش ، دەوڵەتی تیرۆریستی ئاکپارتی زیان دەبینێت ، بە گوێرەی هەندێ سەرچاوەی تایبەت ، گەمارۆدانی تەواوی شارەکە لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتی بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنرێتەوە:

٥-١- ئەوە هیچ تورکیا دادەبرێت لە باکوری حەلەب ورەقە ، لێ بوونی هێزێکی تایبەت و ئاشکرابوونی گرنگە ،ئەم هیزە ناسراون بەسوپای تایبەت، ئەو سوپایە کە لە زەمەنی تانسۆ چیلەر دورستکراوە، رەسمی نین لە دەوڵەت ، سەربازەکانی لە مندالانی هەتیو بێ دایک وباوک پێکدێن و ئەوانە بە گرێبەست بۆ ١٠ ساڵ یا ٢٠ ساڵ دەبنە سەرباز ، لە دلرەقترین و هۆڤیترین هیز پێکدێن، ئەو هیزە لە منبەج و جەرابلوس بە جێکراون ، پێشکەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەی روسیا ، روسیا گورزێکی باشی لەو هیزە دا لە جەرابلوس.

شەرڤانان کە دەیانەوێت منبەج گەمارۆ بدەن ، بۆ ئەوەیانە ئەو هیزە هیچیان بەسەلامەت لێی دەرنەچن ، ئەو هێزە باڵی بە هێزی داعش پێکدەهێنێت ، ئەوانە تایبەتمەندن بە سەربڕین وکوشتن وشوتاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، ئەوانە نەواتی داعشن ، لە نمونەی فیدائی سەددامن ، هەروەک ئاشکرایە بەغدادی ، گەورەتیرۆریست دەرچووی هەمان خوێندگای فیدایی سەددامە ، نجەیفیش یەکێکە لەوان. بۆیە گەمارۆدانی لە لایەن شەرڤانانەوە ، گرنگە بۆ تەسفییەی ئەو هێزە تایبەتە.

٥-٢- بە گێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان ، بەشداری هێزی نوخبەی فەرەنسی لە تەک هێزەکانی ئەمەریکا و شەرڤانان لە گەمارۆدانی منبەج ، بۆ دەستگیرکردنی کۆمەڵی بەرپرسی داعشی گەورەیە یا کوستنیان کە دەستیان هەبووە لە تەقینەوەکانی پاریس و بەلچیکا ، بە دەستگیرکردنیان ، ئەگەر مابن لە ناو منبەج ، پێشکەوتنی گەورە دەبێت لە مەلەفی دۆزی تیرۆریستان لە فەرەنسا بە تایبەتی وئەوروپا بە گشتی. لە منبەج ، تیرۆریستان راهێنانیان پیکراوە و ئەردۆگان رەوانەی ئەوروپای کردوون.

لە کۆتاییدا ، دەبێت بوترێت ، منبەج گرنگی ستراتیژی بۆ هەموان هەیە ، ئەردۆگان هاروشیت بووە ، ناشتوانێت ببێتە رزگاریکەری داعش لەو شارە و، خۆی وەک بێدەسەڵاتێک دەبینێت ، بۆیە دەیبینین هەر رۆژێ قسەیەک دەکات تەسریحێک دەدات.

لە ئانوساتدایە بۆ دەستپێکردن بۆ کۆنترۆلکردنی تەواوی شارەکە ، شەرڤانان بە ئاراستەی رۆژئاوا بۆ نزیک بونەوە لە کانتۆنی عەفرین هەنگاوی جێگیر دەهاوێن.





كوا خوێنی شەهید قەڵەم سۆرانی مامە حەمە؟
منبەج ، بۆچی گرنگە؟!
سەلاحەدین بەهادین دەگەڕێتەوە
موحافیزكاران و ریفۆرمخوازان لە هەڵبژاردنەكانی ئێراندا
غرووری پارتی دەشكێت، یان سیحری گۆڕان بەتاڵ دەبێتەوە؟
ڕۆشنبیرانی ”بەیعە“گەر
دەربارەی بەیاننامەی ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرەکە
قیڕەقیڕی عەلمانیەت و دین لە کوردستاندا
دکتۆر قاسملو:
"بیرمەندە شۆڕشگێڕەکە"
لولا داسیلڤا ، سەرۆكی بەرازیل
ئەو سەرۆكەی مێژوو دوبارەی ناكاتەوە
ئەژدیهای قــەرز لەگەردنـی هەرێمی کوردسـتانەوە دەئـاڵـێـــت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە