نهێنیەکی مەزهەری خالقی ئاشکرا دەبێت
ڤیدیۆ: ڕۆژنامەنووسێک بە وتنەوەی گۆرانیەک هونەرمەندان سەرسام دەکات
PM:01:10---01-11-2016
ئه‌م بابه‌ته 10314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ڕۆژنامەنووس گۆران دوکانی کەدانیشتوی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکداو لەڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە گۆرانی پەپوولەی ئازادی هونەرمەند مەزهەری خالقی بڵاودەکاتەوە کەلەگەڵ خانمێکدا لەوڵاتی دانیمارکەوەو لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی "سینگ" گۆرانیەکەیان بە شێوەی دوێت تۆمار کردوە، جگە لەوەی کەسانێک دەستخۆشی لەو ڕۆژنامەنووسە دەکەن، هاوکات چەند هونەرمەندێکی گۆرانی بێژو مۆسیقی ژەن سەرسام دەکات و هەربۆیەش هونەرمەندان داوای لێ دەکەن بێتە ناو دنیای هونەری و لەو بوارەدا کاربکات.

هاوکات گوتنەوەی ئەو گۆرانیە نهێنیەکی گەورەی هونەرمەند مەزهەری خالقی ئاشکرادەکات، گۆرانی پەپوولەی ئازادی کەیەکێک لەگۆرانیە هەرە دیارەکانی ئەو هونەرمەندەیە بەڵام هونەرمەندێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو گۆرانیە موڵکی خالقی نیە بەڵام ئەو کردویەتی بەموڵکی خۆی!

هونەرمەندی ناسراو خالید ڕەشید وێڕای دەستخۆشی و ئافەرین لەو ڕۆژنامەنووسەو ئەو خاتونەی کەگۆرانیەکەی لەگەڵ تۆمارکردوە، نهێنیەکی گەورە دەدرکێنێت و دەڵێت "گۆرانی پەپوولەی ئازادی موڵکی هونەرمەند حەسەنی یوسفی زەمانیەو هونەرمەند مەزهەری خالقی کردویەتی بەموڵکی خۆی"

هەربۆیە هونەرمەند خالید ڕەشید، خالقی بەگەندەڵ ناو دەبات و دەڵێت"ئەوە نەبێ بەزەم دەبوو وینەی حسەنی یوسفی زەمانی دابنین کەخاوەنی ئەم ئاوازە جوانەیە نەک ئەو گەندەلەی ئیستا خاوەنی ملیۆنان دۆلارە لەسەر بوجەی خەلکی نان براو".

خالید ڕەشید لەدرێژەی کۆمێنەتەکەیدا کە بۆ گۆران دوکانی نوسیوە دەڵێت "ئیستا تۆ ئاوارەیتو لەسەلاجەکانی ئەمەریکا زەحمەت دەکیشی ئەویش لەسەرزیدی تۆ دانیشتوەو خزمەتکاری هەیە، ئەمەیە جیاوازیە گەورەکە".

خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە لەکۆمێنتێکدا وێڕای دەستخۆشی بەچەند خاڵێک ڕێنمای بۆ گۆران دوکانی و ئەو خانمە دەنوسێت کە پێکەوە گۆرانیەکەیان گوتوە تاکو لەداهاتودا بەردەوامبن لەکاری گۆرانی وتن.

دکتۆر نەبەز حەمە ڕەشید سەرۆکی ئۆرکێسترای ژێداری کورد لەکۆمێنتێکدا وێڕای نیشاندانی ئیعجاب بۆ دەنگیان داوا لەگۆران دوکانی دەکات وەک گۆرانیبێژێک بەردەوامبێت، ناوبراو دەڵێت"پێم وایە دوای دراسەکردن و ووتنەوەی گۆرانی گۆرانی بێژە گەورە و نەمرەکانی کورد و سوود وەرگرتن لە مۆرکی ڕەسەن و تەکنیکی دەنگیان بتوانی دوای پەروەردەکردنی دەنگت هەوڵی ئەوە بدەیت وەک گۆرانی بێژێک کاروانی هونەریت بخەیتە ڕێ، دەنگێکی فرە جوانت هەس فەقەت پەروەردە و کاری گەرەکە".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ماهیر ئەمین وێڕای دەربڕینی دڵخۆشی بەدەنگی ئەو ڕۆژنامەنووسە کەبەهرەی دەنگخۆشی و سەلیقەی گۆرانی گوتنی هەیە، هاوکات هەندێک ڕێنمای دەدات بە ڕۆژنامەنووسی ناوبراو تا لەداهاتودا بەردەوامبێت لەکاری هونەریدا.

بۆ گوێگرتن لەگۆرانیەکە کلیک لێرە بکە:






كارزان مه‌حموود موسیكی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ جیهان
ڤیدیۆ: ڕۆژنامەنووسێک بە وتنەوەی گۆرانیەک هونەرمەندان سەرسام دەکات
وێنە : ‌خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد 27 تاتۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كردووه‌
وێنە "بە عەلاگەی خۆڵیشەوە هەر سێكسیم"
دەرمانی کێش دابەزین سودبەخشە یان مەترسیدار
وێنە: سەرۆکەکانی جیهان ببینە لە کاتی گریان دا
ڤیدیۆ: هەیفا سەما دەکات بەم گۆرانیە کوردییە
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ی به‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بده‌
ڤیدیۆ: 10 وێنە لە جیهاندا کە باوەڕ ناکەیت ڕاستی بێت
سەلما حایک بە بڵاو کردنەوەی ئەم وێنەیەی هەرای نایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە