ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌می ئاشكراكرد كۆچی دوایی كرد
AM:11:03---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1441 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كلێر هۆلینگۆرس، ئه‌و خانمه‌ رۆژنامه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌واڵی راگه‌یاندنی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌می بڵاوكرده‌وه‌، كۆچی دوایی كرد, كه‌ ئه‌و كاته‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی بوو له‌ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌وانی به‌ریتانیا له‌ ساڵی 1939.

له‌ مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 1939، ئه‌و په‌یامنێره‌ (ئه‌وكات ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو)، به‌ ته‌نیا چووه‌ سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا و كاروانی تانك و زریپۆشه‌كانی ئه‌ڵمانیای بینی، كه‌ بۆ داگیركردنی پۆڵه‌ندا ده‌ڕۆیشتن.

ته‌نها دوای سێ رۆژ، ئه‌و كچه‌ له‌ باره‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ش ته‌نها بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا و به‌ریتانیاش بوو.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هه‌واڵی مردنی كلێر هۆلینگۆرسی له‌ زاری كاسی هیلبۆرن فینگ، هاوڕێی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ كۆچكردووه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كاتێك له‌ هۆنگ كۆنگه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه‌ و وتوویه‌تی"كلێر له‌ نێو كه‌سوكار و هاوڕێكانی كۆچی دوایی كرد".

راپۆرته‌كه‌ی هۆلینگۆرس بۆ ئاشكراكردنی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانیی، به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین راپۆرته‌كان داده‌نرێت له‌ سه‌رده‌می هاوچه‌رخ.

ئه‌و خانمه‌ رۆژنامه‌وانه‌، له‌ ساڵی 2009، بۆ رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف" وتی"كاتێك ئه‌و هه‌واڵه‌م ئاشكرا كرد، زۆر زۆر بچووك بووم، چوومه‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری په‌نابه‌ران و نابینایان و ئه‌وانه‌ بكه‌م، كه‌ بیریان لاواز بووه‌، له‌و كاته‌شدا له‌ ناكاو جه‌نگ هه‌ڵگیرسا".



بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ئەردۆغان و پارتەکەی براوەی یەکەمن
دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا کۆتایی هات
فه‌تحوڵا گوله‌ن: ئه‌ردۆغان هه‌رگیز خوێندكاری من نه‌بووه‌
‌ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئاماژه‌ به‌پێشێلكاری ده‌كات
ئەردۆغان لە بنکەیەکی ئیستانبوڵ دەنگیدا
کلچدار ئۆغلۆ: تێبینی جدیمان لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردوە
دەنگدانی کەسانی پەککەوتە لەماڵەکانیان بەڕێوەدەچیت
دەمیرتاش لەزیندانەوە دەنگیدا
پێش کاتژمێر دوانزەی شەو ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تورکیا ڕادەگەیەنرێت
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا دەستی پێکرد
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە