ئه‌مریكا: هاوکارییەکەمان هەموو عێراق دەگرێتەوە
AM:11:07---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 890 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌و ملیار دۆلاره‌ی كه بڕیاره‌‌ واشنتۆن وه‌ك قه‌رز بداته‌ عێراق رایگه‌یاند هه‌ریمی كوردستان به‌شی خۆی له‌م قه‌رزه‌ وه‌رده‌گرێت، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكات.

لێدوانی مارك تۆنه‌ر له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هات كه پرسیاری له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزه‌ سیادییه‌ی بۆ عێراق لێكرا، له‌ كاتێكدا له‌باره‌ی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه‌ نێوان هه‌ردوو لا (به‌غدا و هه‌رێم) نییه‌.

له‌مباره‌وه‌ وتی"ئه‌وه‌ پرسێكی ناوخۆیی عێراقه"‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ "به‌و هاوكارییه‌ بێ نموونه‌ییه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد بۆ شه‌ڕی دژی داعش و رزگاركردنی موسڵ".

هیواداریشه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ سیادییه‌ی به‌ عێراق ده‌درێت یارمه‌تی حكومه‌تی عێراق بدات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌موو عێراقییه‌كان، به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزه‌ نه‌دات، گره‌نتی قه‌زرێكی هاوشێوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن وتی"پێم وا نیه له‌م خاڵه‌دا بین"، به‌ پیویستیش نازانێت، به‌ڵام هیواداره‌ ئه‌و قه‌رزه‌ كه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ سوودی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان هه‌بێت، له‌وانه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش.

پێدانی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی به‌ عێراق، به‌تایبه‌تی قه‌رزی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكا له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر چۆنییه‌تی پێدانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عێراق رێك نه‌كه‌وتوون و هه‌ولێر پابه‌ندی پرۆژه‌كه‌ نه‌بوو كه‌ به‌پێی بودجه‌كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ رۆژانه‌ 550 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و به‌شه‌ی له‌ بودجه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه‌.

بێجگه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی ته‌واوی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ده‌نگیان به‌و ماده‌یه‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی شایسته‌ داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌.



هێزێكی كوردی له‌ ئیدلب هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای توركیا
توركیا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی عێراق ده‌كات
پرسی پەنابەرانی دوورگەی مانوس یەكلایی دەبێتەوە
ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سوچی به‌رێوه‌ده‌چێت
حه‌ریری گه‌یشته‌وه‌ به‌یروت
ئه‌مریكا سزای به‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باكوردا سه‌پاند
پۆتن په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو پادشای سعودیه‌وه‌ كرد
مووشه‌كه‌كانی كۆریای باكور ده‌گه‌نه‌ ئه‌مه‌ریكا
ئه‌سه‌د لەگەڵ پوتین کۆبویەوە
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز كالیدۆنیای‌ نوێ‌ ده‌هه‌ژێنێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە