توركیا: 100 هه‌زار فەرمانبەر دورخرانەوە
AM:11:12---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وه‌زیری كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ر هه‌وڵی‌ كوده‌تاكه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 135 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 100 هه‌زاریان له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك، موئه‌زین ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ 135 هه‌زار و 356 فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسی حكومه‌تدا كردوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیاوه‌، 97 هه‌زار و 679 كه‌سیان دورخستوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی توركیا له‌كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت ده‌ربڕی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ باری نائاسایی له‌ توركیا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رۆژی 15ی ته‌مموزی ساڵی رابردوو.



داعش تەقینەوەکەی مانجستەری ئەنجامداوە
كۆریای باكوور ده‌دۆڕێ
فڕۆكه‌خانه‌ی یۆتۆبوری سوید چۆڵكراوه‌
ڤیدیۆ: مانچیسته‌ر شه‌وێكی خوێناوی به‌ رێكرد
وێنە: تەقینەوەیەكەی بەریتانیا
پادشای سعوودیه‌ سه‌ڵه‌وات فێری پادشای ئه‌رده‌ن ده‌كات
ئیڤانكا: ئه‌وه‌ی له‌ سعودیه‌ بینیومه‌ وه‌سف ناكرێت
سه‌رۆكی فلیپین له‌ دژی ئه‌مریكا ده‌چێته‌ لای پاڵه‌وانه‌كه‌ی خۆی
گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ به‌ ئاواتی خۆی گه‌یشت
ڤیدیۆ: مزگه‌وتی حه‌رام تره‌مپ و میلانیا سه‌رسام ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە