بەڵگەی ڤیدیۆی لە بەردەستدان
بزانە ئاسایشی پارتی چی دەڵێت لەسەر ڕێگری کردن پەرلەمانتارەکان
PM:07:36---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 8449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بێرێزیی بەكارمەندان كردووەو دەمانچەی لێڕاكێشاون، كە بەمەبەست ئەو كارەی كردووە، بۆیە رێگریان لێكراوە.

تاریق نوری، بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر پێگەی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راشیگەیاند "ھێزەكانی ئاسایش لەئەركی گشتیدان‌و خزمەت بەھاووڵاتیان دەكەن، بەڵام خەڵك بەپازگەدا تێپەڕدەبێت، ناكرێت بێرێزیی بەكارمەندەكان بكات، هەڵبەت پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی (سۆران عومەر) بەپازگەدا ھاتووەو بێرێزیی بەكارمەندان كردووەو دەمانچەشی لێراكێشاون، ئەمەش لەجیاتی ئەوەی دەستخۆشییان لێبكات، كەچی بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ ئاسایشدا كردووە."

بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر روونیكردووەتەوە"كە كێشەكە لەگەڵ پەرلەمانتار (سۆران عومەر)دا بووەو (عەلی حەمەساڵح)یش لەوێ بووە(سۆران) بەمەبەست ئەو كێشەیەی دروستكردووە تا باسێك بخاتە سەر شاشەكانی تەلەڤزیۆن‌و تێیدا باس لەوە بكات ئاسایشی رێگری لێكردووە".

تارق نوری ئاشكرایشیكرد"دوای ئەوەی پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ كێشەی دروستكردووە، بەویستی خۆی گەڕاوەتەوەو نەھاتووەتە ھەولێر، كە ئێمە بەڵگەمان لەدەستدایە، ڤیدیۆكە ھەیە چۆن دێت‌و بێرێزیی بەئاسایشەكان دەكات‌و دمانچەیان لێڕادەكێشێت."

ناوبراو رەتیكردەوە، كە ئەم ڕووداوە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووبێت‌و "بەناڕاست وەسفی دەكات"‌.

ئەوەشی راگەیاند"رۆژانە پەرلەمانتار ھاتوچۆ دەكەن، بەڵام ھەندێك رێكار ھەن لەبازگەكان پێویستە بگرینە بەر، لەبەر ئەوەی ئەوەی ئێمە لەبەغداو شارەكانی دیكە جیا دەكاتەوە، بازگەكانەن‌و ئەگەر ئەو پازگانەش نەبن، ئەوەی خۆی لەبەغدا دەتەقێنێتەوە، دێتە ھەولێریش ئەو كارە دەكات".

 شەوی رابردوو پەرلەمانتارانی كوردستان عەلی حەمەساڵح‌ و سۆران عومەر بەنیازبوون بگەڕێنەوە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەپازگەی پردێ‌ لەنێوان هەولێرو كەركوك رێگریان لێكراوە.




هۆشیار عه‌بدوڵا: ڕێگری لە دانانی کۆمسیۆنێکی حیزبی کرا
داواکارییەک ئاڕاستەی حاجیانی حه‌جی تایبه‌ت دەکرێت
پارتی و گۆران 6 بە 5 یانکرد
وێنه‌: زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن حه‌بی ترامادۆڵدا ده‌ستگیرکرا
كه‌ركوك: دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆرستی ڕاگەیاند
بومەلەرزەیەک ھەڵەبجەی هەژاند
پارتی و گۆڕان بەبێ ئەنجام کۆتایهات
ئێران وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌داته‌وه‌
مەسعود بارزانی بۆ مەلا بەختیار: ریفراندۆم دواناخەین
سەرۆکی پەرلەمان پیلانێکی پووچەڵکراوە ئاشکرا دەکات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە