مه‌ریوان وریا قانیع: پارتی به‌ڵته‌جیی بەرداوەتە گیانی خەڵک
PM:07:40---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 6085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نوسه‌رێکی كورد ئاماژە بۆئەوەدەکات ئه‌وه‌ی پارتی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌ كوردستان ده‌یكات، سیاسه‌ت نییه‌و پیاده‌كردنێكی كوێرانه‌ی لۆژیكی هێزه‌.

نوسه‌ر و ڕۆشنبیری كورد مه‌ریوان وریا قانیع، له‌ نوسینێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی پارتی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌ كوردستان ده‌یكات، سیاسه‌ت نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و شێوازه‌ش له‌ هه‌ڵسوكه‌وت نییه‌ كه‌ ساده‌ترین پێوه‌ری ئه‌خلاقی تێدابێت، به‌ ئه‌خلاقی خێڵ و گروپه‌ هه‌ره‌ ته‌قلیدی و سونه‌تییه‌كانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه‌ ده‌جوڵێنێت، پیاده‌كردنێكی كوێرانه‌ی لۆژیكی هێزێكی ڕووت و دابڕاوه‌ له‌ به‌های نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وه‌شی پارتی به‌ریداوه‌ته‌ گیانی كۆمه‌ڵگا لۆژیكی به‌ڵته‌جییه‌ سیاسی و ئه‌خلاقییه‌كانه‌، فه‌رهه‌نگی ئه‌و چه‌وره‌ و چه‌تانه‌ی جارانه‌.

له‌ به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: پارتی  كوردستان به‌موڵكی شه‌خسی خۆی و ده‌زانێت و هه‌موو كۆمه‌ڵگای كوردیش به‌ سه‌رجه‌می هێزه‌ سیاسییه‌كانییه‌وه‌، وه‌ك كرێچییه‌كی بێماف و بێنرخ.

ده‌شڵێت: سنوردانان بۆ به‌ڵته‌جیی پارتی سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی ناو سیاسه‌ته‌ له‌مڕۆدا و هه‌موو ئه‌ركه‌كانیتر به‌ ئه‌ركی پاراستنی كوردستانیشه‌وه‌، ئه‌ركی پله‌ ده‌ و پله‌ بیسته‌ و به‌ بێ كۆتاییهێنان به‌و لۆژیكه‌ به‌ڵته‌جییه‌ سیاسییه‌ و به‌بێ پاراستنی كۆمه‌ڵگا له‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ ترسناكه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی، هه‌موو شته‌كانی تر كرده‌ی بێمانا و بێ نرخن.



نێچیرڤان بارزانی نامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات
مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی گەیشتنە ئەڵمانیا
بەرهەم ساڵەح: باهاوپەیمان بین بۆ دادپەروەری و پشتگیری پێشمەرگە
مەترسی نەمانی موچە ئاشکرا دەکرێت لەساڵی داهاتودا
"ئەگەر بارزانی ببینم دەڵێم بڕۆ سەر تەلەفزیۆن و بەڵێنەکەت ببەسەر"
"حکومەتی ناوەند بەڵێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی داوە"
خوێندکارە کوردە دەستگیر کراوەکانی کەرکوک ئازاد کران
سێ منداڵە ڕزگارکراوەکەی ژێردەستی داعش گەیشتنەوە دهۆک
ئەمڕۆ دەروازە سنوریەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دەکرێنەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە