پەكەكە: لە شنگال بڕۆین کۆمەڵکوژی دوبارە دەبێتەوە
PM:08:13---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 2510 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاماژە بەوەدەكات كە پێویستە لە هەموو بارێكدا ڕای خەڵكی شەنگال بەهەند وەربگیرێت و پێویستە خۆشیان ئیدارەی خۆیان بدەن و ئێمەش پشتگیرییان دەكەین، جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ئەگەر ئێستا گەریلا شەنگال چۆڵبكات كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دووبارە دەبێتەوە.

سەرحەد ڤارتۆ، وتەبێژی ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی پەكەكە لە لێدوانێكدا بە دواڕۆژی راگەیاندوە"لە ئێستادا كێشەی شەنگال كێشەی مانەوە و نەمانەوەی گەریلا نیە، بەڵكو ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت، ئەوەیە كە چۆن بتوانرێت ئەو ناوچانە رزگار بكرێن كە دەكەونە سنوری شەنگال و تائێستا رزگار نەكراونەتەوە، ئەوەی تریش كە پێویستە بە بایەخەوە لێی بڕوانرێت چۆن زەمینە بڕەخسێنرێت تا ئێزیدیەكان بگەڕێنەوە بۆ سەر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگال".

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە پێویستە ئێزیدییەكان خۆیان بەڕێوە ببەن و ئێمەش وەك پەكەكە و گەریلا پشتیوانی و پشتگیرییان دەكەین و هاوكاریان دەبین لە چارەسەركردنی هەر گرفتێك كە بێتە بەردەمیان لە ناوچەكەدا.

سەرحەد ڤارتۆ، باسی لەوەشكرد، لەسەر پرسی كشانەوە و نەكشانەوەی گەریلاكانیش لە ناوچەكەدا پێویستە ڕا و بۆچوونی خەڵكی شەنگال و ئێزیدیەكان بەهەند وەربگیرێت، تائێستاش مانەوەی ئێمە لەشەنگال پێویستە ئەگەر ئێستا لە شەنگال بكشێینەوە كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دووبارە دەبێتەوە. 



نێچیرڤان بارزانی: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە
هێزەكانی توركیا 10 چالاكوانی كورد دەستگیر دەكەن
ده‌میرتاش: پلانی زیندانیكردنی ئێمه‌ له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌وه‌ داڕێژراوه‌
باڵیۆزی عێراق: حكومه‌تی عێراق مووچه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ نادات
بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بەرامبەر مەکتەبی سیاسی دێنە دەنگ
ئەنجومەنی ناوەند: دۆخی ئیستا شایەنی بەردەوامی نیە
لڤین داواکارییەکی مەسرور بارزانی بۆ هێزەکانی ڕۆژئاوا ئاشکرادەکات
ئاشتی هەورامی 1000 فەرمانبەر دوور دەخاتەوە
بەم قەیرانە داراییەوە فەرمانەکەی نێچیرڤان بارزانی جێ بەجێکرا
وەزیری پەروەردە بۆ سەرمایەداران: پارەکانتان بهێنن بۆ وەزارەت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە