مەسعود بارزانی لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە
PM:08:18---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 25989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
یەكێك لە پێشنیارەكانی یەكێتی و دوای رێككەوتنی لایەنەكان، مانەوەی مەسعود بارزانی-یە لەپۆستەكەی بەڵام بە مەرج.

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە رادیۆی نەوای ڕاگەیاندوە"پرۆژەكەی یەكێتی لە 4ی ئەم مانگەوە ئامادەكراوە و 5 خاڵی سەرەكی لەخۆدەگرێت".

وتیشی "بابەتەكان تایبەتن بە پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی و چارەسەری كێشە سیاسییەكان و سیستمی حوكمڕانی و شەفافیەتی داهات و فرۆشتنی نەوت و گرێبەستەكان و دۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و بودجە و موچەی فەرمانبەران و یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی، یان هەڵبوەشێنرێتەوە یان لەسەر بنەمای هاوسەنگ بنیاتبنرێتەوە".

لەبارەی سەرۆكایەتی هەرێمیشەوە، عەتا سەراوی وتی "پێشنیار كراوە یان كەسێكی بێ‌ لایەن بكرێتە سەرۆكی هەرێم، یان دەستەیەك لە پێنج لایەنەكە دروست بكرێت بۆ سەرۆكایەتی هەرێم، یان چانسێكی تر رەنگە بدرێت بە بارزانی كە لە پۆستەكەی تا  9 مانگی تر بەردەوام بێت، بەڵام بەمەرجی پێشوەختی رێككەوتن لەسەر كۆی كێشە سیاسی و یاسایی و ئابورییەكان و گۆڕانكاری لە سیستمی حوكمڕانیدا".



هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ژێرە بەڕەی نۆکانی خستە سەر بەڕە
عادل موراد: 30 حوزه‌یران دوباره‌ نابێته‌وه‌
سلێمانی‌: فرۆشتنی‌ ئاژه‌ڵ و گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
شەڕڤانان سێ گوندی دیکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە
ئاسایشی ڕاپەڕین: دوو کەس بە 47 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکران
لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سبەینێی حکومەت بڵاو دەکاتەوە
یەکێتی: هەڕەشەکانی پارتی و گۆران قبوڵ ناکەین
پەرلەمانتارێک: بارزانی بووەتە نوکتەی فەیس بووک
پلانی داهاتووی یەکێتی بۆ سکرتێری گشتی بەم شێوەیە دەبێت
بزانە بەرهەم ساڵح داوای چی لە کۆسرەت ڕەسوڵ و بافڵ تاڵەبانی کردوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە