یڵدرم: هاوڵاتیان خۆیان دەزانن چییان دەوێت و چی دەکەن
PM:02:21---15-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆکی حزبی ئاک پارتی توركیا ئاشکرایکرد هاوڵاتیان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و گەل دەڵێت بەڵێ و کارەکە کۆتایی دێت و هەمواری دەستوور پەسەند دەکرێت.

 بینالی یڵدرم، سەرۆکی ئاک پارتی کە هاوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیایه‌  دوێنێ سێشه‌ممه‌ 14/2 لەگەڵ فراکسیۆنی ئاک پارتی لەپەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و وتی"دەستووری ئێستای وڵات هی ساڵی ١٩٨٢وە و لەگەڵ واقیعی ئێستادا ناگونجێت".

هەروەها یڵدرم وتیشی''ئەوانەی لە بەرەی نەخێردان دەڵێن با پاڵێکی پێوە بنێین، دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بێت، بۆیە هاوڵاتیان دەچنە سەر سندوقی دەنگدان و بەرهەمی کودەتا کە دەگۆڕن".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاشکرایکرد، بۆ ڕوونکردنەوەی سیستەمی حکومەتی کۆماری سەردانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکات و، وتی ''لەهەر وێستگەیەکدا کە پێی گەیشتبین، ئەوەمان وتووە کە ئەوانەی دەیانەوێت عەقڵی گەل بە درۆ و دەلەسە پڕ بکەن، دیسان سەرناکەون، هاووڵاتییان خۆیان دەزانن چییان دەوێت و چی دەکەن".

هەروەها وتیشی"تاوەکو ١٦ی نیسان لە گۆڕەپانەکاندا دەبین، بەهەموو ڕێکخستنەکانمانەوە، پارێزگا بە پارێزگا، شارۆچکە بە شارۆچکە، گوند بە گوند و گەڕەک بە گەڕەک دەگەڕێین و باسی سیستەمی حکوومەتی کۆماریان بۆ دەکەین



ئه‌سه‌د: ترەمپ ڕێگری لە تیرۆرستەکان دەکات بچنە ئەمریکا
ئەمریکا داوای رەوانەكردنی ھێزی وشكایی بۆ سوریا دەكات
پێنتاگۆن: چەکدارانی داعش رەققە جێدەهێڵن
ڤیدیۆ: بزانە منداڵێکی لە ئیدلب هاوری چی دەکات
حزبوڵڵا ھێڵی سور بۆ ترەمپ دیاری دەكات
وڵاتانی كەنداو ڕولەکڕینی فرۆکەی جەنگی دەکەن
وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا روویان لە كڕینی چەك كردووە
خان بێزاره‌ له‌ میوان
مێژوونووسێك: تره‌مپ ته‌نیا 199 رۆژ له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: سه‌یری كه‌ن شه‌وی رابردوو چی له‌ سوید روویدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە