تره‌مپ پشتیوانی‌ له‌ ئاشتی‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌كات
PM:05:01---15-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ كۆشكی‌ سپی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا پشتیوانی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ نێوان ئیسرائیل ‌و فه‌له‌ستین ده‌كات.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، به‌رپرسێكی‌ كۆشكی‌ سپی‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌لای‌ تره‌مپه‌وه‌ ئاشتی‌ ئامانجی‌ كۆتاییه‌‌و ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر ئاشتی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ دوو ده‌وڵه‌تدا به‌دیبێت كه‌ هه‌ردوو فه‌له‌ستین‌و ئیسرائیل داوای‌ ده‌كه‌ن یاخود به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌كی‌ تر بێت تره‌مپ پشتیوانی‌ ده‌كات.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌ به‌دیهێنانی‌ ئاشتی‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا به‌ كاری‌ پێشینه‌ی‌ تره‌مپ ناوبردوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ بنیامین ناته‌نیاهۆی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ئه‌مریكایه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه‌.

پێشتر تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ئیسرائیل له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ  قودس، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ فه‌له‌ستینییه‌كانی‌ لێكه‌وته‌وه‌، هاوكات كاندیده‌كه‌شی‌ بۆ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل، پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ بنیاتنانی‌ ئۆردوگا جوله‌كه‌ نشینه‌كان له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ قودس نیشاندابوو.



گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ به‌ ئاواتی خۆی گه‌یشت
ڤیدیۆ: مزگه‌وتی حه‌رام تره‌مپ و میلانیا سه‌رسام ده‌كات
گه‌وره‌ترین نمایشی سه‌ر زه‌وی راگیرا
پاسداران: هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران پێویستی به‌ 10 پرسی سه‌ربازی و سیاسی هه‌یه
روسیا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریكا
وه‌رگێڕه‌كه‌ی داعش به‌ سێ ساڵ زیندانیكردن سزادرا
جۆن مه‌ككین داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی توركیا ده‌كات له‌ ئه‌مه‌ریكا
پاشای هۆڵه‌ندا 21 ساڵه‌ به‌ نهێنی فڕۆكه‌وانه‌
گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی مووسڵ رزگاركرا
ئه‌ردۆغان به‌ ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی تایبه‌ت چووه‌ته‌ كۆشكی سپی

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە