ململانێكان له‌سه‌ر كۆمیسیۆن سیاسییه‌ نه‌ك چاكسازى
PM:01:16---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 1058 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سه‌رۆكى فراكسیۆنێك له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ململانێیانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پرسى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ململانێیه‌كى سیاسییه‌ زیاتر له‌وه‌ى چاكسازى بێت.

محه‌مه‌د كه‌ربولى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى (حه‌ل) له‌ په‌رله‌مانى عێراق، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاندوە"قه‌تیسكردنى چاكسازى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ته‌نها له‌ گۆڕینى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاراندا، جیاوازنابێت له‌و چاكسازیانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامیدا كه‌ هه‌ندێك وه‌زیرى ده‌ركرد و هه‌ندێكى ترى هێنا. ئه‌وه‌شى وت، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ ته‌نها رووكه‌شن و هیچ سوودى نییه‌، وه‌ك بینیمان هه‌ندێك وه‌زیرى تر له‌ هه‌مان ئه‌و حزبانه‌وه‌، له‌ژێرناوى ته‌كنۆكراتى سیاسیدا دانران".

كه‌ربولى وتیشى" ئه‌و ململانێیانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كۆمیسیۆن هه‌یه‌ زیاتر سیاسییه‌ نه‌ك چاكسازى، چونكه‌ چاكسازى كاتێك ده‌بێت كه‌ هه‌موو جومگه‌كانى كۆمیسیۆن ده‌ستكارى و گۆڕانكارى تیابكرێت، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و به‌پرسى بنكه‌كان و فه‌رمانبه‌رانى داخلكردنى داتاكان و جومگه‌كانى تریش، قه‌تیسكردنى پرسه‌كه‌ ته‌نها له‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاراندا هیچ پێش و دواناخات".

سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ته‌مه‌نى كۆمیسیۆن چه‌ند مانگێك زیاترى نه‌ماوه‌، لیژنه‌یه‌كیش كار بۆ ده‌ستنیشانكردنى كاندیدى تازه‌ ده‌كه‌ن و، په‌رله‌مانیش سه‌رقاڵى ده‌ركردنى یاسایه‌كى نوێیه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه‌ هیچ پێویست به‌و گرژى دروستكردنانه‌ ناكات كه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكى عێراق ناكات".




بەفەرمی نەجمەدین کەریم لەسەر کارلادرا
مەسعود بازرانی دوای 24 کاتژمێر لەئاڵۆزی کوردستان و ونبوونی دەرکەوت
وێنە: کێ لەپشت هێنانەوەی تەرمی شەهیدەکانی یەکێتی بوو بۆ سلێمانی
پارتی لە باشک کشایەوە
وێنە: کۆسرەت ڕەسوڵ دەرکەوتەوە
شوان قەڵادزەیی گیانی لەدەستدا
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان
وه‌ستا ڕه‌سوڵ: به‌ فه‌رمانی بارزانی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد
ئاراس شێخ جه‌نگی: ویستیان ئاشبه‌تاڵێكی دیكه‌ بخوڵقێنن
جه‌بار یاوه‌ر: هێزه‌كانی 70 له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دوور نەخراونەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە