لاهور شێخ جه‌نگی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات
PM:01:32---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 19059 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هه‌رێم، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی بیانی زانیاری نوێ له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی داعش و شوێن و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات.

لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هه‌رێم، رایگه‌یاندوه‌"داعش له‌موسڵ كۆتایی پێدێت و ئه‌و شاره‌ به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان  قورستر ده‌بێت، چونكه‌ قۆناغێكی نوێی  جوڵه‌ی ئه‌و گروپه‌ ده‌ست پێده‌كات".

وتیشی"زانیاری هه‌یه‌ كه‌ داعش ده‌یه‌وێت له‌ چیایی حه‌مرین خۆی بسازێنێته‌وه‌و تاوه‌كو له‌و شوێنه‌وه‌ هێرش بۆ ناوچه‌كانی تری عیراق ئه‌نجام بدات به‌هۆی سه‌ختی ئه‌و چیایه‌وه‌ ئه‌ركی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیاندا سه‌خت ده‌بێت".

له‌باره‌ی شوێن و جوڵه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌"ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به‌وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و به‌به‌رده‌وامی له‌نێوان عیراق و وسوریادا  هاتوچۆ ده‌كات".



ڤیدیۆ: پاراستن فیلمی ئەکشنی لێ بووەتە چالاکی دژەتیرۆری پارتی
لڤین فەزیحەیەکی ئەو کەناڵانەی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانیان شكاند بڵاو دەکاتەوە
عەبادی: مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرم
ڤیدیۆ: 30 هەزار فیداییەکەی مەسعود بارزانی دەرکەوتن
دیلمانی پاراستنی پارتی ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پلانێکی نوێی تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ كورد ئاشکرا دەبێت
وێنە: نەجمەدین کەریم دۆزرایەوە
‌قادر حاجی عه‌لی: ئه‌وه‌ی روویدا شكستی به‌رپرسانی هه‌رێم بوو نه‌ك پێشمه‌رگه‌
فه‌لاح مسته‌فا: هیچ كات مه‌به‌ستی شه‌ڕمان نیه‌
دەوڵەتی یاسا: کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرەو چارەسەر دەچێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە