جیاوازی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو بزانە
PM:01:45---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 6863 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان داتاكانی باران بارینی لەمساڵ و ساڵی رابردودا بڵاوكردەوە و جیاوازییەكی زۆر لەنێوانیاندا هەیە.

بەگوێرەی ئەو داتایەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، رێژەی باران بارین بەشێوەیەكی گشتی لەمساڵدا نیوەی ساڵی رابردوو بووە، لەو روانگەیەشەوە لە هەولێر ساڵی رابردوو تا رۆژی 15-2-2016، 322 ملم باران باریوە، بەڵام تا ئەو وادەیەی ئەمساڵ تەنها 197 ملم باران باریوە. هەروەك لە سلێمانیش تا ئەوكاتە 558 ملم باریوە، بەڵام ئەمساڵ تەنها 352 ملم باریوە، بۆ دهۆكیش بە هەمانشێوەیە و جیاوازی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو 212 ملم-ە.

هەروەها ساڵی رابردوو باران بارین لە كەركوك 221 ملم بووە تا 15-2-2016، بەڵام تائێستا 141 ملم باریوە. هەڵەبجەش بەهەمان شێوە 233 ملم باران بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمتر باریوە و رێژەكەی ئەمساڵی 274 ملمە.

بەشێوەیەكی گشتیش ئاسمانی شارەكان هەور و هەتاو دەبێت و پلەكانی گەرماش بەمشێوەیەدەبن:

*هەولێر: نزمترین 0، بەرزترین 12

*سلێمانی: نزمترین -2، بەرزترین 8

*دهۆك: نزمترین -2، بەرزترین 9

*كەركوك: نزمترین 0، بەرزترین 12



یەكێتی وەڵامی عەبادی دەداتەوە
هاتووچۆی هه‌ولێر هاوڵاتیان ‌ئاگاداردەكاتەوە
كه‌نه‌دا: پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌چوو
یەکگرتوو: لە پرسەی ڕێکخەری گۆڕاندا بێڕێزیمان بەرامبەر کرا
سۆران عومەر یادگارییەکی خۆی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دەگێڕێتەوە
زۆرینەی كورد دەنگی بە رۆحانی داوە
ڤیدیۆ: بزانە کێ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بەهۆی کۆچکردنی نەوشیروان مستەفاوە هەڵوەشاندەوە
ئاسایش ده‌ستگیركردنی كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نێت
عادل موراد: زۆر كەس كاكە نەوە ناناسن
ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە