لڤین ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و گۆڕان بڵاو دەکاتەوە
PM:02:10---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 14991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ جێكری سەرۆكی حكومەت چەند بڕیارێكی دەركردو دوو لیژنەش بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنە سیاسییەكەی هەردوو حیزب پێكهێنرا.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، كە كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمیتەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات‌و تێیدا چەند بڕیارێكی گرنگ لەسەر جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكەی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان‌و ئاڵوگۆڕی پۆستەكان‌و چارەسەركردنی كێشەكان درا.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە میدیای فەرمی یەكێتی رایگەیاندووە "كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمیتەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی بەرێوەچووەو تێیدا گفتوگۆ كراوە لەسەر رێكەوتننامەكەی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان‌و چۆنییەتی جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتنەو گۆڕانكاری لەپۆستە جۆجێییەكانی شاری سلێمانی لەنێوان هەردوولاو كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد بۆ جێبەجێكردین رێكەوتننامەكەی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لەنێوان هەردوولادا دەركردووە، لەو بارەیەشەوە، بڕیاریدا دوو لیژنەی ئیداری‌و سیاسی پێكبهێنرێت بۆ جێبەجێكردنی رێكەتننامەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە لیژنە كارگێرییەكە راستەخۆ لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە سەرپەرشتی دەكرێت‌و لیژنە سیاسییەكەش لەلایەن لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی سلێمانی لەیەكێتی‌و ئاسۆ محەمەد لەگۆڕان سەرپەرشتیدەكرێت.

بزووتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی لە 17/5/2016وە رێككەوتنی سیاسییان واژووكردوووە، ئەوەش بۆ هەماهەنگی كردن لەپرسە سیاسی‌و ئابوورییەكانی هەرێم‌و عێراق، كە ئێستا كار بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەكرێت.



مامۆستایانی ناڕازی سەردانی پەرلەمانی عێراقیان کرد
گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان
گۆڕان و یەکگرتوو لەکۆبونەوەدان
یوسف محەمەد بەشداری خۆپیشاندانەکانی کرد
گرژی کەوتە خۆپیشاندانەکانی سلێمانیەوە
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وادەی کۆنگرەی حیزبەکەی دیاری کرد
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ کۆبونەوە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا:دەبێ دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێبکات
خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە