لڤین فەزیحەیەکی نوێی حکومەت و خێوەکان بڵاو دەکاتەوە
PM:02:29---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 12356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
له‌میانه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری چه‌ندین زانیاری نوێ له‌سه‌ر موچه‌ی بندیواران و دوو موچه‌ی و سێ موچه‌ی و چه‌ند موچه‌ی ئاشكرابوون.

ئەندامێکی باڵای لیژنەی بە سیستەمی بایۆمەتریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە(لڤین)ی راگەیاند"بەپێی ئەو ناوانەی تا ئێستە ورد بینی بۆکراوە لە سیستەمەکەدا تۆمارکراوە دەرکەوتووە زیاتر لە 35 هەزار مووچە خۆری هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دەژین".

باسی لەوەشکرد"ئەو مووچەخۆرانە بە پلە جیاوازەکان مووچەیان بۆ بڕدراوەتەوە".

وتیشی"ئەو مووچە خۆرانە کادیری زۆربەی لایەنە سیاسییەکانیان تێدایە و تا ئاستی پله‌ی وه‌زیرو بریكاری وه‌زیرو فه‌رمانده‌و چه‌ندین پله‌ی دیکە".

ئەوەیشی ووت"چاوەڕێ دەکرێت ئەو ڕێژەیە بۆ زیاتر بەرز ببێتەوە".

وتیشی"ژمارەیەک لەوانەی تا ئێستە مووچە وەردەگرن گیانیان لەدەستداوە به‌ڵام موچه‌كه‌یان بۆ خه‌رج كراوه‌".

جێی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە خۆرانی بندیوار و ئەوکەسانەی کە زیاتر لە مووچەیەکی شایستە وەردەگرن بە "خێو"ناوی هێنان و ئاماژەی بۆئەوەکرد"کۆتایی بە خێوەکان دەهێنین".



یەكێتی وەڵامی عەبادی دەداتەوە
هاتووچۆی هه‌ولێر هاوڵاتیان ‌ئاگاداردەكاتەوە
كه‌نه‌دا: پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌چوو
یەکگرتوو: لە پرسەی ڕێکخەری گۆڕاندا بێڕێزیمان بەرامبەر کرا
سۆران عومەر یادگارییەکی خۆی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دەگێڕێتەوە
زۆرینەی كورد دەنگی بە رۆحانی داوە
ڤیدیۆ: بزانە کێ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بەهۆی کۆچکردنی نەوشیروان مستەفاوە هەڵوەشاندەوە
ئاسایش ده‌ستگیركردنی كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نێت
عادل موراد: زۆر كەس كاكە نەوە ناناسن
ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە