ئه‌ڵمانیا: 53یه‌مین كۆنگره‌ی‌ ئاسایش له‌ میونخ ده‌ست به‌كاره‌كانی‌ ده‌كات
PM:03:05---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كۆنگره‌ی ئاسایش له‌ میونخی ئه‌ڵمانیا ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجاریش سه‌ركرده‌ و دیپلۆماتكاران و وه‌زیرانی به‌رگری چه‌ندین وڵات، چاویان به‌ ئه‌ندامانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌و‌ێت.

كۆنگره‌كه‌ به‌ به‌شداری زیاتر كه‌ 30 سه‌رۆكی وڵات و حكومه‌ت و 80 وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ و ده‌یان به‌رپرسی دیكه‌، بڕیاریشه‌ تاوتوێی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و چه‌ندین دۆسییه‌ی دیكه‌.

وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكاش كه‌ به‌شداری كۆنگره‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌، له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری و جۆن كیلی، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا ده‌بێت.

پێش به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌كه‌ش، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند؛ وڵاته‌كه‌ی به‌ هه‌موشێوه‌یه‌ك پشتیوانی ناتۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مایك پێنسی جێگری سه‌رۆك پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وروپا دوپات بكاته‌وه‌.



داعش 6 هەزار تەرمی فڕەداوەتە چاڵی خه‌فسه‌وه‌
سوپاسالاری ئەمریكا: گومانمان لە تەقینەوەی باڵەخانەکە هەیە
شه‌ڕی سه‌خت له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی موسڵ به‌رده‌وامه‌
سێ بەرپرسی باڵای داعش کوژران
ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سیخۆریی توركیا ده‌كات
روحانی: لەگەڵ ڕوسیا بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە
كۆبوونه‌وه‌ی و‌ڵاتانی‌ عه‌ره‌بی ده‌ستپێده‌كات
ڤیدیۆ: فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی ده‌كه‌وێت
بڕیاری ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆكرا
ئه‌ردۆغان: هاوپه‌یمانیی خاچپه‌رستان ده‌ركه‌وت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە