توركیا: شه‌ڕی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ باب له‌ كۆتاییدایه‌
PM:03:06---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سوپای‌ توركیا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا گه‌یشتونه‌ته‌ ناوڕاستی‌ شاری‌ باب و جه‌نگه‌كه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌و میحوه‌ره‌وه‌ له‌ كۆتاییدایه‌.

سوپای‌ توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند, سه‌ڕه‌ڕای‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ سه‌خت و توند, به‌ڵام به‌رگریی‌ داعش له‌ شاری‌ باب تێكشكاوه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ ئازادی‌ سوریا له‌ هه‌ردوو میحوه‌ری‌ باكور و باكوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ناوڕاستی‌ شاری‌ باب ده‌ڕۆن.

هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی‌ سوپای‌ توركیا, شه‌ڕی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ شارۆچكه‌ی‌ بابی‌ سه‌ر به‌شاری‌ حه‌له‌بی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا, به‌ره‌وكۆتایی‌ ده‌چێت.

حكومه‌تی‌ توركیا له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌ی‌ سوریاوه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ خۆیدان, ده‌یه‌وێ‌ باب كۆنترۆڵ بكات و مه‌رامه‌ سیاسیه‌كانی‌ له‌ دژی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ ڕۆژئاواو هه‌ندێ‌ مه‌رامی‌ سیاسی‌ دیكه‌ی‌ خۆی‌ له‌ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.    



ناكۆكییه‌كان نێوان قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ‌ سعودیه‌ ‌و ئیمارات ده‌ته‌قێته‌وه‌
ئه‌ڵمانیا ئه‌نجه‌رلیكی توركیا به‌جێده‌هێڵێت
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه‌
ناکۆکی دەکەوێتە نێوان میری قه‌ته‌ر و موفتی سعودیه‌
له‌م وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌ ته‌ڵاق قه‌ده‌غه‌ كرا
گه‌نجه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ مووشه‌كێكی نوێی تاقیكرده‌وه‌
نرخی یه‌ك بیت كۆین نزیكه‌ی 2400 دۆلاره‌
خاچی سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دیگۆل ماكرۆن وساركۆزی لۆپین شکێنرا
بەلجیکا: هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی میلانیا تره‌مپ دەدرێت
ئه‌مه‌ریكا: 8 كه‌س كوژران
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە