سلێمانی: ساڵیادی رووداوه‌كانی 17ی شوبات دەکرێتەوە
PM:03:11---17-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
له‌ سلێمانی‌ یادی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 17ی‌ شوبات و رۆژانی‌ دوایی ده‌كرێته‌وه‌ و باوكی‌ یه‌كه‌م شه‌هیدی‌ خۆپیشاندانه‌كانیش ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌، بونه‌ته‌ گروپی‌ مافیا به‌سه‌ر وڵاته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاتی‌ هه‌رێمدا گرتووه‌.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ له‌ گردی‌ سه‌یوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌, به‌ به‌شداری‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ 17ی‌ شوبات و ژماریه‌ك له‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان, له‌سه‌ر گڵكۆی‌ یه‌كه‌م شه‌هیدی‌ خۆپیشاندانه‌كان، یادی‌ ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 17ی‌ شواتی‌ ساڵی‌ 2011 كرایه‌وه‌.

له‌و مه‌راسمه‌كه‌دا حاجی‌ عه‌لی‌ كاشی‌, باوكی‌ یه‌كه‌م شه‌هیدی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 17 ی‌ شوبات رایگه‌یاند: ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ شه‌هیدانی‌ 17ی‌ شوبات و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ئێستا, ده‌سه‌ڵاتێكی‌ سته‌مكاره‌ و له‌بری‌ دابینكردنی‌ یه‌كسانی‌ و دادپه‌روه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌, ئێستا بونه‌ته‌ بازرگان.

لای‌ خۆیشیانه‌وه‌ به‌شداربوانی‌ یاده‌كه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وكات داواكاری‌ خۆپیشانده‌رانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 17ی‌ شوبات جێبه‌جێبكرایه‌، ئه‌وا دۆخی‌ هه‌رێم نه‌ ده‌گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێستا.

جێی ئاماژەیە بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لە قاوەخانەی کلتوری چەند چالاکییەک بەبۆنەی ساڵیادی ڕوداوەکانی 17ی‌ شوبات و ڕۆژانی دواتر بکرێتەوە
شه‌هیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی:
1- ڕێژوان حاجی عه‌لی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ ده‌ستی‌ پاسه‌وانانی لقی چواری پارتی له‌ سلێمانی شه‌هید بوو
2- سوركێو زاهیر ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانی شه‌هید بوو
3- شێرزاد ته‌ها ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌ شاری سلێمانی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شه‌هید بوو
4- ئومێد جه‌لال ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ ئه‌نجامی پێكداهه‌ڵپژانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ نزیك مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی، شه‌هید بوو
5- گه‌رمیان ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 11 ساڵ له‌به‌رده‌م بینای لقی 19ی پارتی له‌ چه‌مچه‌ماڵ شه‌هید بوو
6- بیلال ئه‌حمد ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌ به‌رده‌م لقی 22ی پارتی له‌ گه‌رمیان شه‌هید بوو
7- ڕه‌شید ئه‌حمه‌د لالۆ ته‌مه‌ن سه‌روو 50 ساڵ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی كه‌لار شه‌هید بوو
8- سه‌ركار حه‌مه‌سه‌عید ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید بوو
9- عه‌لی ڕه‌سوڵ ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید بوو
10- هه‌ردی فاروق ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌هۆی‌ سه‌ختیی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ شه‌هید بوو



یەكێتی وەڵامی عەبادی دەداتەوە
هاتووچۆی هه‌ولێر هاوڵاتیان ‌ئاگاداردەكاتەوە
كه‌نه‌دا: پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌چوو
یەکگرتوو: لە پرسەی ڕێکخەری گۆڕاندا بێڕێزیمان بەرامبەر کرا
سۆران عومەر یادگارییەکی خۆی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دەگێڕێتەوە
زۆرینەی كورد دەنگی بە رۆحانی داوە
ڤیدیۆ: بزانە کێ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بەهۆی کۆچکردنی نەوشیروان مستەفاوە هەڵوەشاندەوە
ئاسایش ده‌ستگیركردنی كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نێت
عادل موراد: زۆر كەس كاكە نەوە ناناسن
ره‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە