‎کابینەکەی دکتۆر میران
PM:06:15---19-06-2017
ئه‌م بابه‌ته 11383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: ڕەنجدەر قەرەداغی

لەبیرمە تازە لە تیڤی لە هەواڵێکا نووسرابوو دکتۆر میران دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، جا وەک عادەتی باوی خەڵک خێرا هەندێک کەوتنە تانەو ڕەخنەو دڵنیاییان ئەدا لەوەی سەردەمێکی خراپ لە کایەی بەڕێوەبردنی تەندروستی دروست دەبێ لە سلێمانی، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو کێشمە کێشە سیاسیەی لەم شارە ئەگوزەرا و ئێستاش هەر قوڵپەی یەت، بەڵام من وەک خۆم ئەوەی چاوەڕیم ئەکردو لە نیەتی ئەو پیاوا ئەمخوێنەوە هاتە دی٫ دەرگایەکی واڵا بۆ هەموان بێ جیاوازی، ڕاستگۆ لە پەیام و کردار، سادە خۆ لێنەگۆڕاو، بەرژوەندی خەڵک لەپێش بەرژوەندی کەسیی وحیزب،شەڕکردن لەسەر باشترکردنی سیستمی تەندروستی سەرباریی دەیان کەلەبەرو ئاستەنگ، کارکردنی بەردەوام وەک ئیداریی وپزیشک بەشێوەیەکی هاوسەنگ لە نێوان حکومەت و حیزب و خەڵک و پزیشک وکارمەند لە شارێکی زیندووی وەک سلێمانیا کە تەحەمول و ئیرادەو سەلیقەی تایبەتی ئەوێ٫ ئەمانە هەموو ئینجازێکن ئەبێ بنرخێنرێ، ئەوەشی لەبەرنامەکەی ئێن ئاڕتی بینرا کورتەیەکی ئەو ئەدائانەی تێدابوو، بەس ئیتر ئێستە سەردەمی ڕووبعە مووچەو هێرشی ناڕەوای ئیعلام و شڕۆڵەبوون و ئیفلیجبوونی حکومەتە٫ دەنا ئەم پیاوە زیاتریشی پێدەکرێ، خوا ئەوە بگرێ ئەم نیشتمانەی وا سەرکزو بوودەڵەو وەڕست و بێهیواکرد.




دادوەرە گەندەڵەکان هەڕەشە دەکەن و بەرەو کوێ دەڕۆن؟
هۆشداریەک بۆ دادوەرە گەندەڵەکان پارێزەر
پارتەکەی پارتان لە گەمژەییەوە بەرەو تیرۆری هزر
گەمژەکان لەسەر میراتی ئەژین
دادوەرە گەندەڵەکان دەبێت دادگایی بکرێن نەک ئێمە ..؟
رۆژی شەهیدانی یەکێتی و چەند قسەیەک!
لە ساڵیادی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دادگاکانی هەرێم
لە دوای سزادانی دادوەران(سەردار و تەها).. کام دادوەر سزا دەدرێت ..؟
‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە