ئێران وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌داته‌وه‌
PM:07:06---21-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 5635 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، بۆچوونی ئێران سه‌باره‌ت به‌ عێراق و کوردستان روونه‌، و قسه‌کانی سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئێران له‌جێگه‌ی خۆیدایه‌ و دروسته‌.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویده‌كاته‌وه‌، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌باره‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی باقری كه‌ له‌سه‌ر مه‌حاڵبوونی  ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كردبووی، وتی "بۆچونی ئێران سه‌باره‌ت به‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان روونه‌ و قسه‌کانی سه‌رۆك ئه‌ركان باقریش له‌‌جێگه‌ی خۆی و دروستبوو". 

به‌هرام قاسمی  وتیشى"سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رله‌شکه‌ر باقری بۆ تورکیا زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌ قۆناغێکه‌وه‌ بۆ قۆناغێکی دیکه‌ هه‌نگاوی ناوه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌مێژوودا بێوێنه‌ بوو، ئێمه‌ تاوه‌کو ئێستا له‌م ئاسته‌دا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ تورکیا نه‌بووه‌ و دیداری زۆر باشیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا هه‌بووه‌".

دواى سه‌ردانێكى محه‌مه‌د حسێن باقرى بۆ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ له‌دواى ساڵى 1979وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانى له‌مشێوه‌یه‌یه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ توركیا، ئه‌و دوو وڵاته‌ دووباره‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامنه‌دانى ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

باقری له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مه‌حاڵه‌ و نابێت كاری له‌و جۆره‌ روبدات. 

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌شدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یانراوێكدا ئاماژه‌یدا، قسه‌كردن له‌سه‌ر مافی كورد كاری باقری نییه‌ و ئه‌و كاره‌ش ده‌ستێوه‌ردانێكی راسته‌وخۆیه‌ له‌ كاروباری ناوخۆی كوردستان.



بۆیەکەمجار لڤین نهێنی هەڵاتنی نەجمەدین کەریم لە کەرکوک بەرەو هەولێر ئاشكرادەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی راگەیەند
دواین هەڵوێستی عەبادی لەسەر ناردنی مووچەو کردنەوەی فرۆکەخانەکان
مام ڕۆستەم بەرامبەر 22 فڕۆکەکەی مەلا بەختیار بێدەنگی شکاند
ئارام شێخ محەمەد: قەرەبووی ئەم هاوڵاتیانە دەکەینەوە
بەغداد داواكارییەكی دیكەی بۆ ناردنی مووچەی ئاڕاستەی هەرێم كرد
هۆتێلێک لەشاری سلیمانی گڕی گرت
تورکیا هەڵوێستی لەبارەی ڕێککەوتنی یەپەگە و سوریا ئاشکرا کرد
حەیدەر عەبادی: نزیک بوینەتەوە لەدابین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەرزی خانوبەرە بدات بەهاوڵاتیان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە