پارتی و گۆران 6 بە 5 یانکرد
PM:07:41---21-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 10408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وته‌بێژی ره‌سمی پارتی دیموكراتى كوردستان ده‌ڵێت، پاكێجێكی شه‌ش خاڵییان داوه‌ته‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانن و ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر گۆران پاکێجێکی 5 خاڵی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ڕاگەیاندبوو.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی ره‌سمی پارتى له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى"پاكێجێكی 6 خاڵیمان داوه‌ته‌ گۆڕان".

وتیشی"ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی نێوان ئێمه‌ و گۆڕان و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی په‌رله‌مان و پشتیوانى له‌ ریفراندۆم و پاڵپشتی له‌ حكومه‌ت بۆ چاكردنى دۆخی خه‌ڵك، به‌شێكن له‌و پاكێجه‌ شه‌ش خاڵییه‌".

مه‌حمود محه‌مه‌د ئاماژه‌شیدا "داوامانكردووه‌ زه‌مینه‌یه‌كی وا بێته‌ ئاراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌شێكی ئارام دروستبكرێت و ئه‌ویش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ خاڵه‌كان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا"خاڵی شه‌شه‌م په‌یوه‌ندی به‌ چاكسازییه‌وه‌ هه‌یه‌ و داوامانكردووه‌ پشتیوانى حكومه‌ت بكرێت تا چاكسازییه‌كانى سه‌ربكه‌وێت، ئه‌ویش به‌دروستكردنى زه‌مینه‌یه‌كی ئیعلامی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تى".

راشیگه‌یاند"ئه‌وان وتیان داواكارییه‌كانی پێشوویان ده‌بێت قبوڵبكرێت، دواتر په‌رله‌مانى كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وتمان با په‌رله‌مان كارابێت، له‌وێ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".

هێمای به‌وه‌شكرد"پاكێجه‌كه‌یان داوه‌ته‌ گۆڕان و چاوه‌ڕێن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌ و گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ری".

وتیشی"پێمانوتوون كه‌ ده‌رگامان كراوه‌ ده‌بێت بۆتان".

جێی ئاماژەیە پێشتر گۆران پاکێجێکی 5 خاڵی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی ڕاگەیاندبوو.



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە