پوتین له‌ كاتی وه‌رگرتنی سه‌گێكدا په‌یامێكی سیاسی بۆ وڵاتێك ده‌نێرێت
AM:11:17---16-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 1917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌و كاته‌ی وه‌ك كاریكی سیمبولیكی، سه‌رۆككۆماری توركمانستان به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌ دایكبوونییه‌وه‌، سه‌گێكی به‌ناوی (Faithful) پێشكه‌شی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا كرد، به‌ڵام به‌و شیوه‌یه‌ی ملی سه‌گه‌كه‌ی گرتووه‌و به‌رزیكردووه‌ته‌وه‌، دووچاری ره‌خنه‌ هاتووه‌.

رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی كه‌ رۆژی 14/10/2017 به‌راودكاریی رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له‌ كرملینی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی توندی قوربان قولی به‌ردی محه‌مه‌دۆفی سه‌رۆكی توركمانستان و ئه‌و شێوازه‌ نه‌رم و نیانه‌ی ڤلادیمێر پوتینی له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌ خستووه‌ته‌ڕوو، چونكه‌ سه‌رۆككۆماری توركمانستان ملی سه‌گه‌كه‌ ده‌گرێت و له‌ به‌رامبه‌ر پوتین به‌رزی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رۆكی رووسیا لێی وه‌رده‌گرێت و به‌ ئارامی له‌ باوه‌شی ده‌كات

ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌ شرۆڤه‌كارانی ئێستگه‌ی كۆمه‌رسانت ئێف ئیمی رووسی پێیوایه‌ "ئه‌و دیمه‌نه‌ مانایه‌كی سیمبولیكی هه‌یه‌ پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، كه‌ بڕیاره‌ مانگی مارسی ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌بچێت".

له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت"راده‌ستكردنی سه‌گه‌كه‌ به‌و شێوه‌ تونده‌ دوور له‌ به‌زه‌ییه‌ ئاسیاییه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌گه‌كه‌ به‌و شێوه‌ نه‌رم و نیانه‌ ئه‌وروپییه‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ "بڕیارێكی راست بده‌ و چاودێرییه‌كی باوكانه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ له‌ توركمانستان ده‌ست بخه‌نه‌ گه‌ردنته‌وه‌".

به‌ڵام میدیاكانی توركمانستان پاساو بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌هێننه‌وه‌و ده‌ڵێن"هه‌ڵگرتنی سه‌گه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه‌، شێوازێك بووه‌ بۆ گوزارشتكردن له‌ سرووشتی باش و ناوازه‌ی سه‌گه‌كه‌".



ئەردۆغان:ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات لەچەندڕۆژی داهاتودا دەستپێدەکات
ترەمپ یاسایەکی بۆ هاوکاری کەمینەکانی عێراق و سوریا واژۆ کرد
توركیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی ده‌ستگیر ده‌كات
ئه‌ردۆغان: كه‌س له‌ باره‌ی دیموكراتییه‌وه‌ وانه‌مان پێ نه‌ڵێته‌وه‌
ئێران چاوی لە ئەوروپایە
ئوپۆزسیۆنی ئوسترالیا: پشتگیری لە دەستگیركردن و گێڕانەوەی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ دەكەین
ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌موو نهێنییه‌كانی كوشتنی خاشوقچی ئاشكرا ده‌كات
مێركڵ هێشتا به‌هێزترین ژنی جیهانه‌
پێنتاگۆن: ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌ نزیكه‌ی 40 هه‌زار چه‌كداری راهێنراو له‌ سووریا هه‌یه‌
ترەمپ: تیلەرسۆن گەمژە بوو

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە