ڕاوێژکاری بارزانی بوون
پارتییەکانی ناویەکێتی و سەلاحەدین بەهادین و محەمەدی حاجی مەحمود و هێمن هەورامی ونبوون
PM:03:29---17-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 26784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:محەمەد هەورامی
بەشێک لە سەرکردەکانی ناویەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە نزیکن لە پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی و سکرتێری سۆسیالست و ڕاوێژکارێکی سەرۆکی پارتی لە شاشەی میدیاکانەوە دەرناکەون و خۆیان لە شکستی ئەم ئاشبەتاڵە دوردەخەنەوە.

ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەلەماوەی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی بەتوندی پشتگیریان دەکرد و پشتیوانی بارزانی بوون ماوەی زیاتر لە 48کاتژمێرە لە هیچ میدیای و تۆرەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەرنەکەوتوون ئەوەیش لەترسی تووڕەی جەماوەری یەکێتی.

جیاو لەو سەرکردانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەستێک تێناپەڕێت، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەمیشە وەک پاشکۆیەکی پارتی هەژمارکراوە بەتایبەت لەسەردەمی هاتنەوەی سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە، بەڵام وەی جێگەی تێڕامانە لای چاودێرانی سیاسی لە ئێستادا سەلاحەدین بەهادین و حیزبەکەی و میدیای فەرمی حیزبەکەی بێدەنگ کراوون.

 هێمن هەورامی، کە پارتییەکان هەمیشە بە کەسێکی سەرکەوتووی دەزانن بەڵام لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کە شەڕی داعش و پەکخستنی پەرلەمانی کوردستانی تێدا ڕوویداوە زۆرترین لێدوانی داوە بەڵام سەرجەم لێدوانەکانی پێچەوانە بوونەوە هیچیان ڕاست و دروست دەرنەچوون، ئەو ڕاوێژکارەی بارزانی تا ئێستە هیچ لێدوانێکی نییە.



فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
قەڵادزێ:کچ و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
بریندارێکی دیکەی بۆردومانەکەی کۆیە گیانی لەدەستدا
سەرکردایەتی یەکێتی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێشوازی لەڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا دەکەین لەبارەی ئیدلیبەوە
سوپای تورکیا سنورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد
کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەستیپێکرد
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە ڕێنماییەک لەبارەی گەشتی عەمرە بڵاودەکاتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە