جه‌بار یاوه‌ر: هێزه‌كانی 70 له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دوور نەخراونەتەوە
PM:03:41---17-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، ده‌نگۆی راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانی هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ناو لیوا هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و بێ به‌ریكردنی هێزه‌كانی 70 له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌منیداری ئه‌میندای گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ میدیاکانی یەکێتی راگه‌یاندوە"ده‌نگۆی داواكردنی راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانی هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ هێزێكی دیاریكراو دووره‌ له‌راستییه‌وه‌و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا سه‌رقاڵی خۆرێكخستنه‌وه‌ن".

وتیشی"خۆم له‌گه‌ڵ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ قسه‌م كردوه‌و پێی راگه‌یاندوم كه‌ لێدوانی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌داوه‌و خۆشی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌".

جه‌بار یاوه‌ر راشیگه‌یاند"سبه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌هێزه‌كانی 70 و 80 وه‌ مووچه‌ وه‌ده‌گرن و ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سبه‌ینێدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌ربگرێت".



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە