وه‌ستا ڕه‌سوڵ: به‌ فه‌رمانی بارزانی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد
PM:03:52---17-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 4563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکوک ئاشکرایدەکات، کشانەوەی ھێزی پێشمەرگە بەفەرمان و ئاگاداری مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێم بووە.

وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکوکی ھێزی پێشمەرگە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، کاتێک سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە لەباشووری کەرکوک نزیکبوونەوە، چوار لیوای ھێزی پێشمەرگە بەرگرییەکی زۆریان کرد، بەڵام لەبەرئەوەی شەڕێکی نابەرامبەر بوو و ھێزە عێراقییەکان ھەموو جۆرە چەکێکی قورس و پێشکەوتوویان پێبوو، بڕیاری کشانەوە درا.

وتیشی، جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی ھێزەکانی (70) راستەوخۆ پەیوەندی بەوەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەوە کردووەو کشانەوەی ھێزی پێشمەرگەش بەفەرمان و ئاگاداری ئەوان بووە.

فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکوکی ھێزی پێشمەرگە راشیگەیاند، ئەو میدیایانەی سوکایەتی و تۆمەتیان داوەتە پاڵ ھێزی پێشمەرگەو یەکێتی،بەدرێژایی مێژوویان خائین بوون، چونکە ئەگەر بیانویستایە راستییەکان بڵاو بکەنەوە، دەبوو زانیارییان لەسەرچاوەباوەڕپێکراوەکان وەربگرتایە.



حكومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ناکات
‌حزبی‌ دیموكرات ئاماری چالاکیییەکیان ئاشکرا دەکەن
پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە
تەمەللی: هه‌ر 8 كورسیه‌كه‌ی شاری وان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌بێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: له‌ هه‌رێم ئابڕوبه‌رترین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌
‌ئاسایش كه‌سێكی به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد
كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ئەمڕۆ وادەی یاسایی ئەنجومەنی پاریزگاکان کۆتایی دێت
گۆڕانکاری لە ٦٠ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت
سەزای تەمەللی لە شاری وان دەنگیدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە