قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان
PM:03:54---17-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 8556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌، و دڵنیایش ده‌داته‌ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كه‌، نرخی كاڵاو شمه‌ك و جێگیر ده‌بێت، و سه‌رجه‌م لیژنه‌كانیشی راسپارد به‌دواداچوونی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بكه‌ن.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی، له‌دیوانی قائیمقامییه‌ت به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئیش و كاره‌كانیان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان  كۆبوویه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له‌ سه‌رجه‌م لیژنه‌كان كرد به‌ گروتینێكی زیاتره‌وه‌ چاودێری كۆگاو بازار و شوێنه‌ گشتییه‌كان بكه‌ن و به‌هه‌موو جۆرێك رێگری بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی ئیستغلالی باردودۆخی ئێستا ده‌كه‌ن، تاوه‌كو  به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان پارێزراو بێت.

داواشی له‌ سه‌رجه‌م لیژنه‌كان كرد"به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵا ژماره‌ی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانیان زیاتر بكه‌ن و  به‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ تر و باشتره‌وه‌ كاربكه‌ن و بارودۆخی ئێستای كوردستانی تێدا ره‌چاوبكرێت".

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  قائیمقامی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌،  بری پێویستی شمه‌ك له‌ كۆگاكانی شاری سلێمانیدا هه‌یه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ئارادا نییه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ داوای له‌ لیژنه‌كان كرد كه‌ رێگری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی  نرخ بكه‌ن، له‌ باره‌ی سوته‌مه‌نیشه‌وه‌ رایگه‌یاند"بری پێویستی سوته‌مه‌نی له‌ به‌نزینخانه‌كاندا هه‌یه‌ و نرخی سوته‌مه‌نی به‌ به‌راورد به‌ پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان كه‌متره‌، هۆكاری ئه‌مانه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی  فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی".

 له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا دڵسۆزی و هه‌وڵ و  ماندووبونی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی به‌رز نرخاند و داوای لێكردن به‌ دڵسۆزی و ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌ركی سه‌ر شانیان ئه‌نجام بده‌ن.



فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
قەڵادزێ:کچ و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
بریندارێکی دیکەی بۆردومانەکەی کۆیە گیانی لەدەستدا
سەرکردایەتی یەکێتی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێشوازی لەڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا دەکەین لەبارەی ئیدلیبەوە
سوپای تورکیا سنورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد
کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەستیپێکرد
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە ڕێنماییەک لەبارەی گەشتی عەمرە بڵاودەکاتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە